riklam

چاره‌نوسی ونبووه‌ گه‌ڕاوه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرا ده‌كرێت

جینۆساید‌‌ 08:59 PM - 2015-05-12
 پشكنینه‌كانی له‌چوار خێزانه‌وه‌ نزیكن

پشكنینه‌كانی له‌چوار خێزانه‌وه‌ نزیكن

ئه‌مڕۆ 12-5-2015 جه‌میل هه‌ورامی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 9 ی شاره‌زوور به‌ هاورێیه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند سه‌ردانی ( مه‌ریه‌م ) یان كرد كه‌ ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه‌، خه‌ڵاتێكی تایبه‌تیان پێبه‌خشی و  راشیانگه‌یاند وه‌ك یه‌كێتی ئاماده‌ی هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌كی ئه‌و خانمه‌ ونبووه‌ین، كه‌ قوربانییه‌كی ئه‌و تاوانانه‌یه‌و به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه‌ .

مه‌ریه‌م له‌لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  من سوپاسی هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌م كه‌ سه‌ردانم ده‌كه‌ن ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ زۆر سه‌خته‌ بۆ من كه‌ چاوه‌رێم به‌ كه‌سوكاره‌كه‌م شادببمه‌وه‌، من شانازی ده‌كه‌م كه‌ نه‌وه‌یه‌كی كوردستانم و كوردم  هه‌موو ئه‌و خانه‌وادانه‌ی كه‌ پشكنینیان كردوه‌ به‌ كه‌سوكاری خۆم ده‌زانم .

ووتیشی: پێم وتراوه‌ كه‌ پشكنینه‌كانم له‌چوار خێزانه‌وه‌ نزیكن و هیواش ده‌خوازم به‌ زووترین كات به‌خێزانه‌كه‌م شاد ببمه‌وه‌.

لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه‌  له‌ لێدوانیكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا 37 خێزان  پشكنینیان بۆ ئه‌نجام داراوه‌، كه‌ 69 منداڵیان وونبون و ئه‌وه‌ی كه‌ تا ئێستا به‌ ئێمه‌یان ووتوه‌  دكتۆره‌كان كه‌ مه‌ریه‌م كورده‌و پشكنینه‌كانیان له‌چوار له‌و خێزانانانه‌وه‌ نزیكه‌ كه‌ پشكنیان كردوه‌و له‌نزیكترین كاتدا یه‌كلایی ده‌بیته‌وه‌.

وتیشی: وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له‌ ئه‌گه‌ری دڵنیایی ته‌واودا ئه‌وا له‌ رێوره‌سمێكدا ناسنامه‌كه‌ی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرا ده‌كات .

مه‌ریه‌م له‌ته‌مه‌نی 8 مانگیه‌وه‌ له‌لایه‌ن خانه‌واده‌یه‌كی ئێرانیه‌وه‌ به‌خێو كراوه‌و به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان كورده‌و دوای مردنی باوكه‌ ئێرانیه‌كه‌ی پێی ووتراوه‌ تۆ كوردیت، ئێسته‌ش ده‌یه‌وێت خانه‌واده‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بدۆزێته‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌رێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانه‌.
 
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket