ئه‌كسه‌رای.. ده‌روازه‌ی مه‌رگ
ریپۆرتاژ 04:07 PM - 2015-05-10گه‌نجان له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕ به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌ڕۆن
مه‌یدانی ئه‌كسه‌رای یه‌كێكه له مه‌یدانه به‌ناوبانگه‌كانی شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا، زۆرینه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی سه‌ردانی ئیسته‌نبوڵ ده‌كه‌ن ده‌ڕۆنه ئه‌و مه‌یدانه به‌هۆی بوونی چه‌ند چێشتخانه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی و هه‌رزانی نرخی هۆتێله‌كانی.
چایخانه‌ی قاچاخچییه‌كان
PUKmedia ده‌یه‌وێت باس له‌وه‌ش بكات كه ئه‌و ناوچه گه‌وره‌و گه‌شتیارییه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ چایخانه‌یه‌كی تێدایه كه به چایخانه‌ی قاچاخچییه‌كان ناسراوه‌و زۆرینه‌ی زۆریان كوردن. كه ده‌ڕۆیته ئه‌و ناوچه‌یه زۆر چیرۆكی سه‌یر ده‌بیستیت كه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا هاتووه كه ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌ی قاچاخ بڕۆنه ئه‌وروپا.
"بۆئه‌وه‌ی منداڵه‌كان نه‌مرن خۆمان ته‌سلیم كرد"
له‌نزیكی چایخانه‌ی قاچاخچییه‌كان و له‌به‌رده‌م خواردنگه‌یه‌ك دوو منداڵ یارییان ده‌كردو دایكیان به‌كوردی قسه‌ی ده‌كردو بانگی كردن، ئێمه‌ش سڵاومان لێ‌كردن و دانیشتین له‌گه‌ڵیان چایه‌كمان خوارده‌وه، باوكه‌كه وتی "ئێمه زیاتر له دوو مانگه له‌گه‌ڵ دوو خێزانی تر له شوقه‌یه‌كی بچوكدا لێره ده‌ژین و قاچاخچی ده‌ستی ده‌ستیمان پێده‌كات".
هه‌روه‌ها دایكه‌كه به قوڕگێكی پڕ گریانه‌وه وتی "ئێمه‌یان خسته ناو كه‌ره‌ڤانه‌ی شه‌مه‌ندۆفێرێكه‌وه‌و قاچاخچییه‌كه وتی نیو كاتژمێری تر به‌ڕێده‌كه‌وێت و دوای سێ كاتژمێر ده‌گات، به‌ڵام دوو شه‌و و سێ رۆژ چاوه‌ڕێمان كرد به‌بێ نان و به‌سه‌رما به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌مه‌ندۆفێره‌كه بجوڵێت".
وتیشی: "جارێكی‌تر به‌ڵێنیان پێداین وتیان ته‌نها دوو كاتژمێر به‌پێ بڕۆن ده‌گه‌نه بولگاریاو له‌وێ خه‌ڵكی خۆمان به ئۆتۆمبێل چاوه‌ڕێتان ده‌كه‌ن، به‌ڵام 36 كاتژمێر به‌و شاخانه‌وه بووین كه‌س نه‌بوو، بۆیه له‌ترسی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانمان نه‌مرن خۆمان ته‌سلیمی پۆلیسی بولگاری كرد".
PUKmedia له‌و خێزانه‌ی پرسی بۆ كوردستان به‌جێده‌هێڵن؟ له وه‌ڵامدا باوكی منداڵه‌كان وتی "من تاكسیم پێ‌بوو، كرێچی بووم و خێزانم په‌یمانگای ته‌واو كردووه‌و دانه‌مه‌زراوه، بۆیه ژیانمان نه‌ده‌ڕۆیشت، بڕیارمدا تاكسییه‌كه‌م و ئاڵتونه‌كانی خێزانم بفرۆشم و كردمه ده‌ستی قاچاخچی، ئێستاش چاوه‌ڕێی ره‌حمی خوداین".
كارته سورییه‌كه
یه‌كێكی تر له‌و گه‌نجانه‌ی چاوه‌ڕێی رۆیشتن بوو، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵانی شاری رانیه بوو، كه به‌پێی وته‌كانی زیاتر له مانگێك بوو له ئیسته‌نبوڵ چاوه‌ڕێی رۆیشتنی ده‌كرد. وتی "سێ جار رۆیشتم به‌ختم نه‌بوو، گیرام، ته‌نانه‌ت جارێك ئه‌وه‌نده بێبه‌خت بووم 10 خوله‌كمان مابوو بگه‌ینه ده‌ریاكه‌و به كه‌شتی بڕۆین، ئۆتۆبێله‌كه‌مان په‌كیكه‌وت".
له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه پیاسه‌یه‌كمان كرد‌و لێمان پرسی چۆن توانیوته زیاتر له مانگێك بمێنیته‌وه كه ڤیزاكه‌ت به مانگێك به‌سه‌رده‌چێت و له ئێستادا پۆلیسی ئیسته‌بوڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان داوای پاسپۆرت له گه‌نجان ده‌كات؟، به‌پێكه‌نینێكه‌وه پێیوتین "ئه‌ز سوریمه" و كارتێكی له‌گیرفانی ده‌رهێنا، وتی "هه‌وێی ئاواره‌ی سوریم بۆكراوه، هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی لێره‌ن و چاوه‌ڕێی رۆیشتنن، دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌م هه‌وێیه‌مان بۆ ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین چه‌ند وشه‌یه‌ك له شێوه‌زاری كوردانی رۆژئاوا فێرببین، یان بڵێین یه‌زیدین".
"نه‌فه‌ر زۆره"
رۆژی دواتر سه‌ردانی چایخانه قاچاخچییه‌كانمان كرد‌و قاچاخچییه‌كمان دواند، به‌ڵام پێی باشنه‌بوو ناوی بهێنرێت و زانیاری له‌باره‌یه‌وه بوترێت، به PUKmedia ی وت "ئێمه كارمان قاچاخچێتییه، ساڵانی پێشوو نه‌فه‌ر ته‌واو كه‌مبووبوه‌وه، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌هاتن كه له‌یاسا هه‌ڵاتبوون و رایان ده‌كرد به قاچاخ، به‌ڵام ساڵێك زیاتره نه‌فه‌ر وه‌ك خۆڵ وایه ئه‌وه‌نده زۆره".
وتیشی: "جاران گرانی رێگای ئه‌وروپا ئه‌وه‌نده‌بوو بگه‌یته ئێره (ئیسته‌نبوڵ)، به‌ڵام ئێستا به‌ئاسانی ده‌گه‌نه ئێره‌و به فڕۆكه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ئاسانی دێن، به‌ڵام رێگه‌ی دوای ئێره قورسه له توركیاوه بۆ وڵاتانی تر، وه‌ك جاران نه‌ماوه‌و ده‌توانم بڵێم ئێستا مه‌ترسیداره".
جۆر‌و شێوازی رێگاكان
ئه‌و قاچاخچییه باسی له شێوازی رۆیشتن و رێگه‌كانیش كرد‌و وتی: چه‌ند جۆرێكمان هه‌یه، رێگه‌ی پێمان هه‌یه كه زۆر هیلاكییه، له‌وانه‌یه پێویست بكات دوو و سێ رۆژ به‌پێ بڕۆین، رێگای ئاویمان هه‌یه كه هه‌ندێك كه‌س لێیده‌ترسن، چونكه له‌و ده‌ریا گه‌وره‌یه‌دا به‌له‌مێكی بچوك توانای راگیربوونی نامێنێت له‌نێو شه‌پۆله‌كاندا، هه‌روه‌ها رێگای شه‌مه‌ندۆفێرو پاس و لۆریشمان هه‌یه، ئێمه هه‌فتانه وه‌جبه‌مان هه‌یه‌و ده‌ریده‌كه‌ین، نرخه‌كه‌شی به‌پێی ئه‌و شوێن و ئه‌و رێگه‌یه‌ی پێیده‌ڕۆن ده‌گۆڕێت، له پێنج هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده هه‌زار دۆلار".
هه‌ڵاتن له یاسا
هه‌ر له‌و مه‌یدانه PUKmedia گه‌نجێكی تری كوردی دواند كه به‌وته‌ی خۆی به‌هۆی رووداوێكه‌وه توشی تاوانێك بووه‌و ئێستا له‌یاسا هه‌ڵاتووه.
گه‌نجه‌كه وتی "من چه‌ند رۆژێكی كه‌مه هاتووم و به‌ڵێنیان پێداوم به‌زووترین كات ده‌رمبكه‌ن و له‌ڕێی ده‌ریاوه بگه‌مه ئه‌وروپا.
هاوڕێكانی ئه‌و گه‌نجه بۆ PUKmedia دوان و باسیان له‌وه كرد كه ئێستا وه‌ك ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان خه‌ڵك رووی له ئه‌وروپا كردووه‌و هۆكاری دارایی‌ش به هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌زانن، له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی روبه‌ڕووی هه‌رێم بووه‌ته‌وه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه، چونكه به‌وته‌ی ئه‌وان ژیانی گه‌نج له كوردستان ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناهێنێت خۆت بخه‌یته ئه‌و رێگای مه‌رگه‌وه‌و وه‌ك باسیان ده‌كرد له‌ماوه‌ی رابردوو گه‌نجێك به لۆری رۆیشتبوو له‌نێوان دوو عاره‌بانه‌ی لۆریه‌كه كه‌وتبوو و گیانی له‌ده‌ستدابوو.
PUKmedia عه‌لی كاشان - ئیسته‌نبوڵ
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27