riklam

به‌وێنه‌..دووه‌مین ڤێستیڤاڵی زانستی كۆمپیوته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان 09:29 PM - 2015-05-03
 چه‌ندین پڕۆژه‌ی زانستی نمایشكرا

چه‌ندین پڕۆژه‌ی زانستی نمایشكرا

له‌ قه‌زای كه‌لار، په‌یمانگای كۆمپیوته‌ری كه‌لار دووهه‌مین ڤێستیڤاڵی خۆی ئه‌نجامدا، كه‌چه‌ندین پڕژه‌ی زانستی له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی كۆمپیوته‌ر نمایشكرا.

سۆران ره‌حیم به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای كۆمپیوته‌ری كه‌لار به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ژێر دروشمی ( به‌پێشخستنی زانست سه‌روه‌ریه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌پارێزین) ڤیستیڤاڵه‌كه‌ زیاتر له‌ 30 پڕۆژه‌ى زانستی له‌خۆگرتبوو، كه‌ 40 خوێندكار تیایدا به‌شداربوون .

وتیشی: سه‌ره‌تای ڤێستیڤاڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن دایكی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ ( هه‌ژرای ئاسایش ) كرایه‌وه‌و چه‌پكه‌ گوڵی رێزو سوپاس بۆ خۆنه‌ویستی كوڕه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م شه‌هیدانی تری رێگه‌ی رزگاریخوازی كورستانی پێشكه‌ش كرا.

رونیشكرده‌وه‌: له‌به‌شێكی تری ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا فیلمی ( بۆنی قه‌میسه‌كه‌ی هه‌ژار ) نمایشكرا، و له‌ڤێستیڤاڵه‌كه‌دا خوێندكاران رونكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ بۆ میوانه‌كان خسته‌ڕوو. 

 

PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket