riklam

روونكردنه‌وه‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان

کوردستان 08:41 PM - 2015-05-03
تا ئێستا هاوپه‌یمانێتی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان پێكنه‌هێنراوه‌

تا ئێستا هاوپه‌یمانێتی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان پێكنه‌هێنراوه‌

سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌واڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كانی له‌ نوێنه‌رانی عیراق ره‌تكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 2015/5/3 ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراوه‌ له‌نێوان فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌چوارچێوه‌ی زنجیره‌ كۆبوونه‌وه‌كانی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی نوێنه‌رانی عیراق بووه‌ بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا بووه‌.

 هه‌ر سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رایگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تائێستا هاوپه‌یمانێتی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان پێكنه‌هێنراوه‌، بۆ پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ پێویسته‌ راوێژ به‌مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌ كوردستانییه‌كان بكرێت، بۆیه‌ تا ئێستا هاوپه‌یمانێتی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان پێكنه‌هێنراوه‌.

وتیشی:له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ته‌نها تاووتوێی دیاریكردنی چه‌ند میكانیزمێك كراوه‌ بۆ پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌.
PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket