چه‌كی ئه‌مریكی و شه‌ڕه‌كه‌ی ئارێزو ئه‌دیب!
بیروڕا 08:14 PM - 2015-05-03مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د
ئه‌وكاته‌ی له خه‌یاڵدا، خۆت ته‌نیا بوویت، له واقیعدا ئه‌وانی دیكه بۆت نامۆ ده‌بن، عه‌ره‌بی عێراق له خه‌یاڵیاندا، خۆیان به‌ته‌نیا حوكم ئه‌كه‌ن، خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن و ئه‌وانی دیكه‌ش جێبه‌جێی ئه‌كه‌ن، بۆیه به‌بوونی به‌رامبه‌ره‌كانیان هه‌ڵده‌چن..
80 ساڵ سونه‌ی عێراق به‌وجۆره حوكمی كرد، هه‌رچی له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بوو، ره‌تیانكرده‌وه‌و سه‌ركوتیان كرد، شیعه‌كان توشی هه‌مان نه‌خۆشی سوننه‌كان بوونه، خۆیان به‌تاقه‌سورای عێراق ده‌بینن!
له رۆژی 29/4/2015 لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ده‌نگی به‌وه‌دا، ئه‌مریكا راسته‌وخۆ چه‌ك بنێرن بۆ كورد‌و هۆزه سونیه‌كان، گرنگی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌وه‌دایه هاوسه‌نگی له‌نێوان هێزه‌كان، دروستده‌كاته‌وه، واده‌كات هێزه‌كان خۆیان له پێكدادان بپارێزن، لایه‌نی خراپیشی ئه‌وه‌یه ره‌نگه جه‌نگی ناوخۆی درێژخایه‌ن، له عێراق به‌رده‌وامبێت.
په‌سه‌ندكردنی ئه‌م بیرۆكه‌یه، به‌سه تا شیعه هاواری لێهه‌لًًَسێت، سه‌دریه‌كان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌م پرۆژه‌یه‌یان ره‌تكرده‌وه، دواتر نوسینگه‌ی سه‌ید عه‌لی سیستانی ده‌ڵێت (ده‌بێت هه‌موو هێزه‌كان دژی ئه‌و بڕیاره بوه‌ستنه‌وه، چونكه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق دروستده‌كات) به‌م هه‌موو به‌یان نامه‌یه، شه‌قامی سیاسی ده‌سه‌ڵاتداری شیعه، نه‌خشه‌ی خه‌یاڵی خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عێراق، ئاشكراكرد، كه هاوشێوه‌ی نه‌خشه‌ی سوننه‌كان كه 80 ساڵ قوربانی به عیراقیه‌كاندا!!
ئایا شیعه‌كان خواستیانه به تاكڕه‌وی هاوشێوه‌ی سوننه‌كان حوكمی عیراق بكه‌ن؟ ئه‌م نموونه‌یه كۆمه‌كمان ئه‌كات تا وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه:
شیعه‌كان داوای كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق، له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی لیژنه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، شه‌ڕه قسه‌یه‌ك دروستده‌بێت له‌نێوان، ئارێز عه‌بدوڵڵا له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و عه‌لی ئه‌دیب له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان به‌مجۆره:
عه‌لی ئه‌دیب؛ فیدرالیه‌ت پرۆژه‌یه‌كی ئه‌مریكیه، بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێس ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، كورد‌و سوننه‌ش تۆمه‌تبار ده‌كات!
ئارێزعه‌بدوڵڵا، وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، كه فیدراڵیه‌ت پرۆژه‌یه‌كی عێراقی و ده‌ستوریه، پێشتر شیعه ده‌نگی پێداوه، ئه‌و قسانه سوكایه‌تیه‌و پیشاندانی بێئیراده‌یه گه‌لانی عێراقه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق ئاماده‌بێت، هاوكاری و چه‌ك به‌كورد بدات كورد ئاماده نین، فیشكێك له كه‌س وه‌رگرێت.
عه‌لی ئه‌دیب: به‌هێزی زۆرینه، ئه‌و بڕیاره ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، به‌سوكیش باسی كورد ده‌كات.
ئارێزعه‌بدوڵڵا: وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، پێیده‌ڵێت بۆچی سوكایه‌تی ئه‌كه‌یت؟ چۆن هه‌ڕه‌شه ئه‌كه‌یت؟ ئه‌مكاته پشێوی كۆتای به كۆبونه‌وه‌كه دێنێ، كورد‌و سوننه، كۆبونه‌وه‌كه جێ‌دێڵن، به‌دواشیدا، چه‌ند ئه‌ندامێكی شیعه دێنه ده‌ره‌وه.
عه‌لی ئه‌دیب به ته‌مومژ خستنه‌سه‌ر ده‌ستوری عێراق و هه‌ژماردنی فیدراڵی به پرۆژه‌ی ئه‌مریكی و ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكاو هه‌ڕه‌شه‌كردن له سوننه‌و كورد. دواتریش تێكچوونی كۆبونه‌وه‌كه، نیشانی ئه‌دات، كه عیراق یه‌ك پارچه نیه‌و شیعه ئه‌خوازن، عێراقێكی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌ببه‌ن، هه‌موو ده‌ستورو رێساكان، وه‌لابنێن! هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت بڵێن كه ئه‌م پرۆژانه‌و هه‌موو بیرۆكه‌یه‌ك، بۆ ده‌رچوون له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی شیعه ره‌تئه‌كه‌ینه‌وه، دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی زۆرینه، وه‌لانانی ته‌وافوق، ئه‌وشته بیردێنه‌وه، كه به‌عسیه‌كان، له سه‌ره‌تا په‌یڕه‌ویان كرد‌و دواتریش هێواش هێواش توندیان كردن، تا به‌ئه‌نجامدانی جینۆسایدی كورد‌و شیعه كۆتایی هات!!
تۆ بڵێی چی وای كردبێت؟ ئه‌وه‌ی پێشتر شیعه له‌باره‌ی فیدرالیه‌ت ئه‌یانگوت، ئێستا سوننه‌كان ده‌قاوده‌ق ئه‌و قسه‌یه، بكه‌ن، ئه‌وه‌ی جێگۆڕكێی به‌و هێزانه كردوه ته‌نیا ئه‌وه‌یه پێشتر شیعه له زاڵبوونه‌وه‌ی سوننه ئه‌ترسان، ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه.
ئه‌و شته‌ی له‌سه‌ره‌وه، باسكراوه، پرۆسه‌یه‌كی زۆر ئاسایی دێته پێش چاو كاتێك، سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆیانه ئه‌كه‌یت، كه سوننه‌كان چۆن شیعه‌كان به‌غه‌زا له شه‌قامه‌كان و به‌نوێژی رووناك ئه‌كوژن، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ شیعه‌كان!!! بۆیه عێراق هه‌رگیز یه‌كپارچه‌و یه‌كگرتوو نیه، ئه‌وه‌ی عێراقی به یه‌كگرتووی هێشتۆته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی عێراقیه‌كان، ته‌نیا دوو شته، باڵاده‌ستی و هێزی پێكهاته‌یه به‌سه‌ر هێزه‌كانی دیكه‌و سه‌ركوتكرندیان، هه‌روه‌ها خواست و به‌ژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تان.! له كۆتایشدا عێراق جگه له دابه‌شبوونی بۆ سێ ده‌وڵه‌ت كه ئه‌قلانیترین بژارده‌یه، له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری یان دیموكراسی یان شه‌ڕی ناوخۆدایه..
مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17