riklam

پێنجوێن.. قوربانییه‌كانی مین به‌رده‌وامه‌

کوردستان 08:00 PM - 2015-05-03
له‌كاتی لێكردنه‌وه‌ی گژوگیادا مینی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌

له‌كاتی لێكردنه‌وه‌ی گژوگیادا مینی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌

ئه‌مڕۆ 3/5/2015 هاووڵاتیه‌كه‌ی دانیشتووی قه‌زای پێنجوێن مینی پێدا ته‌قییه‌وه‌و گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی پێنجوێن تایبه‌ت بۆ PUKmedia وتی: ئه‌مڕۆ له‌كاتی لێكردنه‌وه‌ی كنگرو گژوگیادا، لای چڵه‌بیه‌كه‌ی گوندی ئه‌حمه‌د كلوانی سه‌ر به‌ قه‌زای پێنجوێن، مین به‌ هاووڵاتیه‌كدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی: هاووڵاتیه‌كه‌ ناوی (ره‌حیم تۆفیق كه‌ریم)ـه‌و پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشین بووه‌.

جێی باسه‌، به‌هۆی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی (عیراق – ئێران) مینێكی زۆر له‌و سنووره‌دا چێنراوه‌و ساڵانه‌ش چه‌ندین كه‌س به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ پێنجوێن و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن و به‌هۆی قه‌یرانی دارایشه‌وه‌ كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی مین له‌و سنووره‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ راگیراوه‌.

PUKmedia رێبین حه‌سه‌ن - پێنجوێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket