riklam

هاوپه‌یمانان 17 هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆسه‌ر داعش راگه‌یاند

جیهان 07:07 PM - 2015-05-03
 چه‌ندین تیرۆرست كوژراون

چه‌ندین تیرۆرست كوژراون

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 17 هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق و سوریا راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 3-5-2015، رایانگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 16 هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعش له‌ عیراق ئه‌نجامداوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی نزیك موسڵ و بێجی و ته‌له‌عفه‌ر و فه‌لوجه‌ ئه‌نجامدراون.

 له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشێكی ئاسمانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ سوریا ئه‌نجامداوه‌و هێرشه‌كه‌ش له‌ كۆبانێ ئه‌نجامدراوه‌.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌، هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ندین مۆڵگه‌و باره‌گای تیرۆرستانی داعشی له‌و ناوچانه‌ كردۆته‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین تیرۆرستی داعش كوژراون و زیانێكی زۆریش به‌و تیرۆرستانه‌ گه‌یه‌نراوه‌.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket