سووده‌كانی وه‌رزشكردن ته‌نانه‌ت له‌هه‌وای پیسبووشدا
هەمەرەنگ 06:36 PM - 2015-05-03.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ له دانیمارك سووده‌كانی وه‌رزشكردن بۆ ته‌ندروستی وا ده‌رده‌كه‌وێت كه له ئاستێكی به‌رزبێت ته‌نانه‌ت له‌هه‌وای پیسبووشدا.
ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه پیسبوونی هه‌وا نابێت ببێته رێگر له‌ڕێی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له شاره‌كان ده‌ژین، له‌وه‌ی بچنه ده‌ره‌وه بۆ وه‌رزشكردن، له‌وباره‌یه‌وه زۆرانا جۆڤانۆڤیچ ئه‌نده‌رسن پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له ناوه‌ندی زانكۆ بۆ زانستی نه‌خۆشییه بڵاوه‌كان و جیاكاری، له لێدوانێكی ده‌نگوباسی زانكۆكه‌دا رایگه‌یاندووه: ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی له‌و ناوچانه‌ی كۆپنهاگن ده‌ژین كه هه‌واكه‌ی زۆر پیسه، ته‌ندروستیتره كه بچن بۆ راكردن، پیاسه‌كردن، یان به پایسكیل بچن بۆ شوێنی كاره‌كانیان وه‌ك له‌وه‌ی به ناچالاكی بمێننه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته ئامۆژگاری خه‌ڵكی بكه‌ین كه ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانادا بێت وه‌رزش و پایسكیلسواری له شوێنه سه‌وزه‌كان، پارك، دارستانه‌كان، ئه‌و شوێنانه‌ی كه هه‌واكه‌یان كه‌متر پیسبووه‌و دووره له‌ڕێگا قه‌ره‌باڵغه‌كان ئه‌نجامبده‌ین.
راشیگه‌یاندووه: گرنگه سه‌رنجی ئه‌وه‌ش بده‌ین كه ده‌رئه‌نجانه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیداره به دانیمارك و ناوچه‌كانی تر كه به‌هه‌مان ئاست هه‌واكه‌یان پیسبووه. ده‌رئه‌نجامه‌كان مه‌رج نییه راست ده‌ربچێت بۆ ئه‌و شارانه‌ی هه‌واكه‌یان به‌ئاستێكی زۆر زیاتر پیس بووبێت.
جێی باسه، لێكۆڵینه‌وه‌كه زیاتر له 52000 كه‌سی پێگه‌یشتووی دوو گه‌وره‌ترین شاری دانیماركی له‌خۆ گرتبوو. كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 50 تا 65 ساڵ بووه. له‌نێوان ساڵه‌كانی 1993 بۆ 1997 ئه‌نجامدراوه. به‌شداربووان ده‌رباره‌ی ئاستی چالاكییه فیزیكییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی مالًَ راپۆرتیان له‌سه‌ر ئاماده‌كراوه. توێژه‌ره‌وان هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ به‌ركه‌وتنی به‌شداربووان به‌هه‌وای پیس كردووه به‌پێی ئاستی هاتوچۆ له شاره‌كانی خۆیان. تا ساڵی2010، 5500 كه‌س له به‌شداربووان مردن. رێژه‌ی مردن له‌نێو ئه‌وانه‌دا كه وه‌رزشیان كردبوو 20% كه‌متر بوو له‌وانه‌ی كه ناچالاك بوون. ئه‌م جیاوازییه ته‌نانه‌ت له‌نێو ئه‌وانه‌شدا به‌دیكرا كه له‌و شوێنانه‌ی ئه‌و دوو شاره‌دا ده‌ژیان كه هه‌واكه‌ی زۆرتر پیسبوبوو.
له‌وڕووه‌وه ئه‌نده‌رسن وتویه‌تی: زۆرجار وا ده‌ڕوانرێته پیسبوونی هه‌وا كه كۆسپ بێت له‌ڕێی وه‌رزش له سنووری شاره‌كان. به‌رامبه‌ر به زیادبوونی بارگرانی ته‌ندروستی به‌هۆی ناچالاكی و قه‌ڵه‌وییه‌وه له كۆمه‌ڵگه سه‌رده‌مییه‌كاندا، ده‌رئه‌نجامه‌كانمان پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی په‌ره‌دان به وه‌رزش ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له سنووری شاره‌كاندا كه هه‌وایان پیسی زۆری له‌خۆگرتووه.
تێبینی/ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له ژماره‌ی مانگی ئازاری گۆڤاری ئاسۆی ته‌ندروستی ژینگه‌یی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
PUKmedia و/ به‌هره ساڵح
هەواڵی زیاتر
-
راوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیران: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بەپرۆسەی سیاسی دەگەیەنێت
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27