riklam

به‌په‌گه‌ رۆژئاوای كردۆته‌ دۆزه‌خ بۆ داعش

کوردستان 06:29 PM - 2015-05-03
به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژراون

به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژراون

هه‌ڵمه‌تی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی رۆژئاواو ده‌ركردنی تیرۆرستانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئه‌مڕۆ 3-5-2015، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌تووه‌، رایانگه‌یاندوه‌، هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ له‌ ناوچه‌ی ته‌ل مرابا-ی باشوری كۆبانێ هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان تێكشكاندوه‌و 2 تیرۆرستیشیان كوشتووه‌، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ڵمه‌تێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ گوندی كانی له‌ باشوری كۆبانێ 4 تیرۆرستی داعش كوژراون و 6 ی تریش برینداربوون.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكیاندا بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ گوندی غزیلای ناوچه‌ی ته‌ل حمیس-ی جزیره‌ 7 تیرۆرستی داعش كوژران.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی بێ وێنه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌ی ته‌ل ته‌مر 18 تیرۆرستی داعش كوژراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه‌ چه‌كی ئه‌و تیرۆرستانه‌دا گیراوه‌.

PUKmedia

 
   


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket