riklam

هه‌ولێر به‌شێكی زۆری بۆندی دوو وه‌رزی یاریزانه‌كانی نه‌داوه‌

وەرزش‌‌ 06:07 PM - 2015-05-03
.

.

یانه‌ی هه‌ولێر، له‌م وه‌رزدا ته‌نها له‌ڕووی ئه‌نجامه‌وه‌ كێشه‌ی نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌ڕووی پێدانی مافی بۆندی یاریزانه‌كانیش كێشه‌ی هه‌یه‌و قه‌یرانی دارایی كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر ئه‌و یانه‌یه‌ دروستكردووه‌.

لوئه‌ی سه‌ڵاح یه‌كێك له‌ یاریزانه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، له‌ وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌مساڵیش ته‌نها 30%ی بڕه‌ پاره‌ی بۆنده‌كانیان وه‌رگرتووه‌، بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش په‌یوه‌ندیمان به‌ د.عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر كردو ئه‌ویش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ راسته‌ به‌شێكی زۆری بۆنده‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌و وه‌رزی رابردووشیان به‌ یاریزانه‌كان نه‌داوه‌، به‌ڵام 30%ی زیاتره‌، وتیشی: یاریزانه‌كان مافی خۆیانه‌ داوای بڕه‌ پاره‌ی بۆنده‌كانیان بكه‌ن و ئێمه‌ش به‌هۆی وه‌رگرتنی بودجه‌و قه‌یرانی داراییه‌وه‌ تائێستا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كمان له‌ حكومه‌ت وه‌رنه‌گرتووه‌و چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین بۆ تا بودجه‌مان پێبدرێت، ئه‌و قه‌یرانه‌ش كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر هه‌بووه‌و یاریكردنیش ته‌نها بردنه‌وه‌ نییه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌مساڵ هیچ ئه‌نجامێكمان نه‌بوو، ئه‌وا مانای ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌ولێر كۆتایی پێهاتووه‌و ده‌بێت هانده‌ران ئه‌نجامی خراپ و شكستیش قبوڵبكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌پلانی داهاتوویان، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر وتی: یه‌ك یاریمان ماوه‌ له‌ خولی نایابی عیراق، دوای ئه‌وه‌ وه‌ك ده‌سته‌ی كارگێری كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین و بڕیار له‌سه‌ر پلانی داهاتووی یانه‌كه‌مان ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ی هه‌یه‌ به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا ئاستی نه‌ك یانه‌ی هه‌ولێر، به‌ڵكو ئه‌نجام و ئاستی سه‌رجه‌م یانه‌كانی تریش خراپ ده‌بێت، بۆیه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕێی باشبوونی بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ین.

PUKmedia یادگار ساڵح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket