riklam

سه‌رۆك كۆمار: مه‌سیحیه‌كانی عیراق پێكهاته‌ی ره‌سه‌نی گه‌له‌كه‌مانن

عیراق 05:43 PM - 2015-05-03
پێشوازی كرد له‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌نیسه‌كانی خۆرهه‌ڵات

پێشوازی كرد له‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌نیسه‌كانی خۆرهه‌ڵات

ئه‌مڕۆ 3-5-2015 فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ كاردیناڵ لیۆناردۆ ساندری وه‌زیری فاتیكان و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌نیسه‌كانی خۆرهه‌ڵات.

له‌و دیداره‌دا  دۆخی مه‌سیحیه‌كانی عیراق و پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كانی عیراق بۆ رێكخستنی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی مه‌سیحیه‌كانی له‌گه‌ڵدا تاوتوێكرد، به‌ڕێزیان جارێكی تر ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌كه‌ی بۆ قه‌داسه‌تی پاپا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی داهاتودا سه‌ردانی عێراق بكات.

سه‌رۆك كۆمار ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ گرنگیدانی عیراق به‌ مه‌سیحیه‌كان گرنگیدانێكی تایبه‌ته‌ پێیان به‌و پێیه‌ی كه‌ پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌ن و سه‌ره‌كی و به‌خشنده‌ی پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقن، رای گه‌یاند ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ وایكردوه‌ تاقمی داعشی تیرۆرستی په‌لاماریان بدات كه‌ له‌ به‌جێگه‌یاندنی تاوانه‌كانیان له‌ نێو پێكهاته‌یه‌ك بۆ پێكهاته‌یه‌كی عیراق جیاوازی ناكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر ئێزدی و مه‌سیحی موسڵمان و هه‌موو پێكهاته‌كاندا هات به‌بێ جیاوازی، هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌توندی په‌لاماره‌كانی ئه‌و تاقمه‌ تیرۆرستیه‌ی ئیدانه‌كرد  كردویانه‌ بۆ وێرانكردنی په‌رستگاو په‌یكه‌ره‌ ئایینیه‌كان له‌ هه‌ندێك ناوچه‌دا كه‌ كه‌وتوته‌ ژێر چنگیان .

سه‌رۆك مه‌عسوم رونیكرده‌وه‌ عیراق زۆر سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌كان به‌ سه‌ربه‌ستی ته‌واوه‌وه‌ دروشمه‌كانی خۆیان په‌یڕه‌و بكه‌ن، داواشی كرد كه‌ هه‌موو خوێندنگا مه‌سیحیه‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ وتنه‌وه‌ی زانسته‌ ئاینیه‌كان و په‌یڕه‌وكردنی چالاكییه‌ ئاساییه‌كان.

له‌لای خۆیه‌وه‌ كاردیناڵ ساندری به‌بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌ ئه‌و ئاسانكاریانه‌كرد كه‌ حكومه‌تی عیراقی كردویه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئه‌و بانگهێشته‌ی كه‌ ئاراسته‌ی قه‌داسه‌تی پاپا كراوه‌،پابه‌ندبونی ڤاتیكانیشی دوپاتكرده‌وه‌ بۆ پشتیوانیكردنی هه‌واڵه‌كانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره‌كان.

PUKmedia



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket