riklam

كۆسره‌ت ره‌سول: پاراستنی سنوره‌كانی كه‌ركوك كلیلی ئارامیه‌ بۆ كوردستان

کوردستان 05:35 PM - 2015-05-03
پێشمه‌گه‌ سه‌لماندی كه‌ پارێزه‌ری ئاشتی و ئارامیه‌یه‌

پێشمه‌گه‌ سه‌لماندی كه‌ پارێزه‌ری ئاشتی و ئارامیه‌یه‌

ئه‌مڕۆ 3-5-2015 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كوردستان به‌ وه‌كاله‌ت سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كردو له‌گه‌ڵ لێپرسراوی میحوه‌رو فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی سنووره‌كه‌ كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی سنوره‌كه‌ ئاماده‌ی بوون باس له‌ دوایین پێشهات و رووداوه‌كانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌له‌ سنوری كه‌ركوك كراو جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ وه‌ك هه‌میشه‌ سه‌نگه‌ره‌كان توندوتۆڵ بن و له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكدا به‌ توندترین شێوه‌ به‌رپه‌رچ بدرێته‌وه‌ وپاراستنی سه‌نگه‌ره‌كانی كه‌ركوك كلیلی ئارامییه‌ بۆ سه‌رجه‌م كوردستان.

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی وتی: له‌ماوه‌ی رابردودا قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ دنیای سه‌لماند كه‌ ئێمه‌ دوژمنی راسته‌قینه‌ی تیرۆرین و به‌ هه‌موو توانامان به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌ینه‌وه‌ و خاكی خۆمان ده‌پارێزین".

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان به‌ وردی تیشكیان خسته‌سه‌ر ره‌وشی به‌ره‌كانی جه‌نگ و وره‌ی پێشمه‌رگه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌موو لایه‌ك كۆده‌نگ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ وره‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه‌ به‌رگری ده‌كات.

ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌ وه‌كاله‌ت سوپاسی هاوكاری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كردو گوتیشی"پێویسته‌ بازنه‌ی هاوكارییه‌كان فراوانتر بكرێن و هاوكاری زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بكرێ".

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان پێشوازیان له‌ بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكی كرد، كه‌ بڕیاری داوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بكرێ".

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket