riklam

رەزامەندی بڕینەوەی موچە بۆ 391 بەركەوتوی چەكی كیمیایی وەرگیرا

جینۆساید‌‌ 05:30 PM - 2015-05-03
یادی 27 ساڵەی كیمیابارانكردنی گۆپتەپەو عەسكەر كرایەوە

یادی 27 ساڵەی كیمیابارانكردنی گۆپتەپەو عەسكەر كرایەوە

بەدروشمی تاوانەكانی داعش تەواوكەری تاوانەكانی بەعسیەكانە، بەئامادەبوونی مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و كەسوكاری شەهیدان یادی 27 ساڵەی كیمیاباران كردنی گۆپتەپەو عەسكەر كرایەوە.

لەیەكەم چالاكی یادەكەدا لەدەروازەی گۆپتەپە وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پەردەی لەسەر وێنەی شەهید حاكم رێبوار گۆپتەپەیی لاداو دوو پێشانگای وێنەو جل و بەرگی شەهیدانی ناوچەكەی كردەوە.

پاشان لەگۆڕستانی شەهیدان لەگۆپتەپە مەراسیمی یادی شەهیدان بەدەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان و خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پێكرد.

لە وەتەیەكیشدا بەڕێوەبەری  ناحیەی ئاغجەلەر بەخێرهاتنی بەشداربوانی یادەكەی كردو هیوای خواست كە ساڕێژی برینەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سنورەكە بكرێت و زیاتر خزمەتیان پێشكەش بكرێت.

لەوتاری حكومەتی هەرێمی كوردستانیشدا كە مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پێشكەشیكرد، ئاژەی بەخەبات و خۆڕاگری خەڵكی سنوری گۆپتەپەو عەسكەر كراو خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدانی وەكو ئەولەویەتی كاری وەزارەتەكەی لەقەڵەمداو دوپاتی كردەوە كە حكومەتی هەرێمی درێغی ناكات لەم بارەیەوە و وتی:ئامادەبوانی مەراسیمی یادی 27 ساڵەی كیمیابارانكردنی گۆپتەپەو عەسكەرو گوندەكانی ئەو سنوورە سەرەتا بەناوی حكومەتی هەرێمی  كوردستان و وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان سەری رێز لەئاست گەورەیی شەهیدان دادەنوێنین.

وتیشی: بۆردومان كردنی ئەو ناوچەیە لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتە دڕندانەتیە هات كە رژێمی لەناوچوو دوای ئەنجامدانی پرۆسەكانی ئەنفال بۆ بەدیهێنانی سیاسەتی قڕكردن و لەناوبردنی گەلی كوردستان جێبەجێیكرد، لێرەداو لەو سنورە خۆڕاگرە رژێمی لەناوچوو چەكی قەدەغەكراوی كیمیاوی لەدوای بەكارهێنانی  لەبالیسان و دۆڵی خۆشناوەتی و هەڵەبجەو سێوسێنان و چەندان ناوچەی تر بەكارهێناو ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەكیش بریندار بوون كە هەندێكیان ئێستاش بەهۆی كاریگەری ئەم چەكانە دەناڵێنن.

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان راشیگەیاند: لەم بۆنەیەدا سوربوونی خۆمان بۆ زیاتر خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەڕێگای كاركردن داڕشتنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان  و ئەنفالكراوان درێغی ناكەین لە دابینكردنی سەرجەمی مافەكانیان.

ئەوەشی خستەڕوو: دەمەوێ لێرەدا ئاماژە بەوەش بدەین كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای هەوڵی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رەزامەندی لەسەر دابینكردنی موچەی مانگانە بۆ 391 لە بەركەوتوانی چەكی كیمیایی دەبڕیوە تاكو پێداویستی خۆیان لە دەرمان و پێداویستی خۆیانی پێدابین بكەن، هەروەك سێ  رۆژ بەر لەئێستا دوای تەئكید كردنەوەی  زۆرمان بۆ چارەسەركردنی بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی و توانرا وەجبەی 29ی بەركەوتوانی چەكی  كیمیاوی رەوانەی دەرەوەی هەرێم بكەین كە ژمارەیان 37 كەسن و هیوادارین بتوانین زیاتر چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی بكەین
پاشان چالاكیەكی هونەری و پارچە هۆنراوەیەك لەلایەن كەسوكاری شەهیدان پێشكەش كرا.

لەوتاری كەسوكاری شەهیدانیشدا داوا كرابوو كە دەبێ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بەسزا گەیاندنی تاوانبارانی ئەنفال ساڕێژی برینەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بكاتەوەو داواشیان لەوەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كرد كە جەخت لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای تاوانی عیراقی بكاتەوە بۆ بەسزا گەیاندنی تاوانباران.

لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا تاجەگوڵینەی رێز لەسەر گۆڕستانی شەهیدان دانرا لەپێشیانەوە تاجە گوڵینەی حكومەتی هەرێم كە لەلایەن وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دانرا.

هەر بەم بۆنەیەوە وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و لێپرسراوانی حزبی و حكومی لەگوندی عەسكەر تاجە گوڵینەیان لەسەر مەزاری شەهیدانی عەسكەر داناو بەشداری كەسوكاری شەهیدانی ئەم گوندەیان كرد لە ساڵیادی كیمیاباران كردنی گوندەكەیان.

PUKmedia

 

 

 

 

582914352015_763476.JPG

103014352015_444.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket