riklam

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانی چه‌ند گوندێك ده‌كه‌ن

کوردستان 04:59 PM - 2015-05-03
زیانی زۆر به‌ر ئه‌و دوو گونده‌و تیرۆرستانی داعش كه‌وتووه‌

زیانی زۆر به‌ر ئه‌و دوو گونده‌و تیرۆرستانی داعش كه‌وتووه‌

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 3-5-2015 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌ردوو گوندی (گوبه‌ – ساتكه‌)یان بۆردومان كردو زیانی زۆریان به‌و گوندانه‌و تیرۆرستانی داعش گه‌یاند.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ره‌شاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌ردوو گوندی (گوبه‌ – ساتكه‌)یان بۆردومان كرد. كه‌ ده‌كه‌ونه‌ باشوری رۆژئاوای ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، له‌ڕووی ئیداریشه‌وه‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی پارێزگای كه‌ركوكن.

وتیشی: له‌و گوندانه‌دا تیرۆرستانی داعش دوو ئۆتۆمبێلیان بۆمبڕێژ كردبوو به‌مه‌به‌ستی زیانگه‌یاندن به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌دا یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كان ته‌قیوه‌ته‌وه‌. هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه‌ زیانی زۆریش به‌ر ئه‌و دوو گونده‌و تیرۆرستانی داعش كه‌وتووه‌.

 PUKmedia  لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket