riklam

یادی كیمیابارانكردنی گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ر كرایه‌وه‌

جینۆساید‌‌ 04:27 PM - 2015-05-03
.

.

ئه‌مڕۆ 3-5-2015 به‌ ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و لێپرسراوانی حكومی و حزبی، له‌ هه‌ردوو گوندی گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ر یادی 27ـه‌مین ساڵه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ كرایه‌وه‌.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و چاندنی 150 نه‌مام له‌ گوندی گۆپته‌په‌ ده‌ستیپێكرد، دواتر كۆراڵێكی هونه‌ری تایبه‌ت به‌ كاره‌ساته‌كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گه‌نجی سنوره‌كه‌ پێشكه‌شكرا.

هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا وه‌زیری شه‌هیدان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند كه‌ سنوری قه‌ڵاسێوكه‌ یه‌كێكه‌ له‌و سنورانه‌ی زۆرترین قوربانیان داوه‌ له‌ سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی له‌ناوچوودا چ به‌ كیمیابارانكردنی سنوره‌كه‌یان و دواتر راپێچانی دانیشتوانه‌كه‌ی و ئه‌نفالكردنیان. وتیشی: ئه‌مڕۆ ئێمه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ین كه‌ گیانی خۆیان كرده‌ قوربانی له‌پێناو خاك و وڵاته‌كه‌یان و ئه‌م ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆیان به‌رهه‌مهێنا.

له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا تاجه‌گوڵینه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان دانرا.

له‌ساڵی 1988 رژێمی به‌عس به‌چه‌كی كیمیایی قه‌ده‌غه‌كراو گوندی گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ری بۆردومانكرد، له‌و بۆردومانه‌دا زیاتر له‌ 300 هاووڵاتی بێتاوان شه‌هیدكران، دواتر له‌ شاڵاوێكدا زیاتر له‌ 350 كه‌سی تریان لێ ئه‌نفالكرا، به‌پێی ئاماره‌كان له‌و ساڵه‌دا جگه‌ له‌ وێرانكردنی هه‌ردوو گونده‌كه‌ 650 كه‌س له‌ناوبراون، له‌دوای نه‌مانی ئه‌و رژێمه‌شه‌وه‌ ساڵانه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و دانیشتوانی گونده‌كه‌ یادی ئه‌و كاره‌ساته‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

PUKmedia هه‌ردی ئه‌بو به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket