riklam

ئه‌مریكا: هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ڕێی حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ ده‌بێت

عیراق 02:58 PM - 2015-05-03
جۆزێف بایدن  جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا

جۆزێف بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا

ئه‌مڕۆ  3-5-2015 جۆزێف بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد.

 له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا بایدن پابه‌ندی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌ ژێر رۆشنایی رێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیژیدا بۆ عیراقێكی یه‌كگرتوو و فیدڕاڵ و دیموكراسی دووپاتكردۆته‌وه‌ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستوری عیراقدا پێناسه‌كراوه‌.

 جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا  دووپاتیكرده‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پابه‌ندیه‌ هه‌موو یارمه‌تیه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش له‌سه‌رداواكاری حكومه‌تی عیراق ده‌بێت و وه‌پێویستیشه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌ڕێی حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ بن.

 
جۆزێف بایدن  جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكاو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق قسه‌یان له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه‌ ئه‌منیه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی ناو عیراق كردوه‌.

  هه‌ له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌ پابه‌ندی ئه‌مه‌ریكا  بۆ یارمه‌تیدانی عیراقیه‌كان له‌ ده‌رهێنانی خاكه‌كه‌یان له‌ ژێر ده‌ستی داعش كردوه‌ته‌وه‌. 

له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سوپاس گوزاری خۆی بۆ هه‌ماهه‌نگی ئه‌مه‌ریكاو گورزه‌سه‌ربازیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی  ده‌ربڕیوه‌ له‌پشتیوانیكردنی هێزه‌ عیراقیه‌كان و ئه‌و هێزه‌ عێیاقیه‌ خۆبه‌خشانه‌ی كه‌له‌ژێر فه‌رمانده‌یی حكومه‌تدان.

هه‌روه‌ها بایدن  به‌ناوی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه‌ پرسه‌ی خۆی به‌ناوی بۆ قوربانیانی ده‌ستی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌ وه‌حشیگه‌راكانی داعش ده‌ربڕیوه‌  به‌تایبه‌تی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكاوانه‌ی له‌مڕۆژانه‌دا خه‌ڵكی مه‌ده‌نیان له‌به‌غدا كردوه‌ته‌ ئامانج.

له‌ كۆتایشدا هه‌ردوو سه‌ركرده‌  پابه‌ندی هاوبه‌شی خۆیان بۆكاركردن به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ تێكشكاندنی داعش و یارمه‌تیدانی هێزه‌ عیراقیه‌كان له‌پاراستنی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی عیراق ده‌ربڕیوه‌.
 
PUKmedia به‌غدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket