riklam

سه‌رۆك كۆمار پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان ده‌ربڕی

عیراق 02:13 PM - 2015-05-03
پێزانینی خۆیان بۆ سه‌رۆك مه‌عسوم ده‌ربڕی

پێزانینی خۆیان بۆ سه‌رۆك مه‌عسوم ده‌ربڕی

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 3-5-2015 سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازی كرد له‌وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌خاتوو په‌خشان زه‌نگه‌نه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌.

له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك مه‌عسوم باسی بایه‌خی تێكۆشانی ژنانی كرد له‌هه‌موو كایه‌كاندا، پشتیوانی خۆشی بۆ كارو چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا، به‌تایبه‌تی له‌هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌رباره‌ی پرۆژه‌یه‌ك كه‌ پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی كردووه‌ بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه‌ دژه‌ مرۆییانه‌ی كه‌ تیرۆریستانیی داعش ده‌رهه‌ق به‌ كچان و ژنانی ئێزیدی و پێكهاته‌كانی تر ئه‌نجامیانداوه‌.

وه‌فده‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لای خۆیه‌وه‌ ئاماژه‌ی كرد، بۆ هه‌وڵ و كۆششه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ بۆ باشتر ناساندن و جوڵاندنی كه‌یسی كچان و ژنانی ئێزیدی و پێكهاته‌كانی تر كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانیی داعش دووچاری دڕندانه‌ترین شێوازی سوكایه‌تی و زوڵم و زۆر بونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا وه‌فده‌كه‌ ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی سه‌رۆك كۆمار كرده‌وه‌ له‌ سه‌رخستنی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، پێزانینی خۆشیان بۆ سه‌رۆك مه‌عسوم ده‌ربڕی بۆ ره‌خساندنی ئه‌و دیداره‌و پشتیوانیكردنی  داواكارییه‌كانیان.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket