ده‌رماڵه‌ی 4 مانگی مامۆستایانی وانه‌بێژ دابه‌شده‌كرێت
ئابوری 01:53 PM - 2015-05-03نزیكه‌ی (68) ملیۆن دیناره
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور رایده‌گه‌یه‌نێت, سبه‌ینێ ده‌رماڵه‌ی 4 مانگی مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌سنووری په‌روه‌رده‌ی شاره‌رزوور دابه‌شده‌كرێت.
بیلال عه‌لی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور به PUKmedia ی راگه‌یاند: ده‌رماڵه‌ی چوار مانگی (9-10-11-12) ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانه‌بێژ گه‌یشتۆته به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تییه‌كه‌مان و سبه‌ینێ ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی.
وتیشی: وێڕای داوای لێبووردنمان بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانی وانه‌بێژ، كه به‌هۆی چه‌ند هۆیه‌كه‌وه وه‌رگرتنی كرێی وانه‌بێژییان بۆماوه‌یه‌ك دواكه‌وت, به‌ڵام دوای هه‌وڵ و ماندووبوون توانرا هه‌ر چوار مانگه‌كه به‌یه‌ك چه‌ك سه‌رفبكرێت بۆیان.
وته‌بێژی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور راشیگه‌یاند: له‌ساڵی رابردوو به‌هۆی كه‌می مامۆستای میلاكه‌وه ناچاربووین پشت به مامۆستای وانه‌بێژ ببه‌ستین بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌كان كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 150 مامۆستا بووه, به‌ڵام له‌پاش دامه‌زراندنی 142 مامۆستای گرێبه‌ست , سه‌رجه‌م به‌ش و وانه و پسپۆرییه‌كان پڕكڕاونه‌ته‌وه و له‌ئێستادا هیچ وانه‌بێژێك له‌سنووری به‌ڕێوبه‌رێتیمان نیه.
وتیشی: بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌ك كرێ بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ دابینكراوه, نزیكه‌ی (68) ملیۆن دیناره.
بیلال عه‌لی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌رانی سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندنگایانه ده‌كاته‌وه كه مامۆستای وانه‌بێژیان هه‌بووه له‌مانگه‌كانی (9-10-11-12)ی 2014، سبه‌ی دووشه‌ممه به‌رواری (4-5-2015) سه‌ردانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره‌ی وانه‌بێژان.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور بۆ ئه‌مساڵی خوێندن نزیكه‌ی (1,024)مامۆستای بنه‌ڕه‌تی و (522) مامۆستای ئاماده‌یی له‌پڕۆسه‌ی خوێندنی (2014-2015) به‌شداربوون كه‌ئیش و كاره‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌كه له‌لایه‌ن (16) به‌ش و یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
PUKmedia ئه‌حمه‌د مسته‌فا
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18