سایتی خاك ده‌ستبه‌كار بوو
کوردستان 01:35 PM - 2015-05-03سایتی خاك ده‌ستبه‌كار بوو
سایتی خاك وه‌ك به‌شێكی نوێی میدیای ئه‌لیكترۆنی و سۆشیال میدیای ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك ده‌ستبه‌كاربوو.
ئه‌مڕۆ 3-5-2015 له مه‌راسیمێكدا له‌باره‌گای ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك، به ئاماده‌بوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو مامۆستایانی زانكۆ‌و كه‌سانی ئه‌كادیمی و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیران، سایتی خاك كه تایبه‌ته به‌بواری رۆشنبیری و هونه‌ری و كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا زاهیر سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێزان به‌خێربێن...
له‌ڕاستیدا نه‌مانویست به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ره‌سمی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه سازبكه‌ین، ته‌نها وه‌ك كۆبونه‌وه‌یه‌كی خێزانی پێمان خۆش‌بوو له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی ئازیز بۆ ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م ساتی ده‌ستپێكردنی سایتی خاك كۆببینه‌وه.
ئاشكرایه لای هه‌مووان له‌ساڵی 1997 وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی لۆكاڵی ته‌له‌فزیۆنی خاك مۆدێلێكێ نوێی كاری راگه‌یاندنی ده‌ستپێكرد، بۆ ئه‌وكاته، جۆرێك له رچه‌شكێنی كاری میدیایی گرته‌به‌رو ئاشنابوون و زوو تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا مه‌حه‌كی ئه‌و راستییه‌ن كه خاك بووه سه‌كۆیه‌كی ئازاد‌و رێگایه‌كی نوێی كاركردنی په‌یڕه‌وكرد.
به‌چه‌شنێك بێلایه‌نانه بووه پردی په‌ڕینه‌وه‌ی داوا‌و خواسته‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و هاوكات بووه چه‌تری كۆبونه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كان.
به‌ڕێزینه...
زیاده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێم له‌وكاته‌دا بۆ گه‌یاندنی خواست و داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ر زۆرجار به‌رده‌می ده‌رگای خاك ده‌بووه شوێنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانویست داواكاری و ره‌خنه‌و پێشنیاره‌كانیان بگه‌یه‌ننه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، داوایان ده‌كرد له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌كانی خاكه‌وه خواسته‌كانیان بۆ روماڵ بكه‌ن و خاكیش وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی خزمه‌تگوزار به‌دواداچوونی میدیایی بۆ ده‌كردن و چه‌ندین ده‌ره‌نجامی سه‌ركه‌وتوی به‌ده‌ستده‌هێنا.
زۆرن ئه‌و هه‌وڵانه‌ی لێره‌وه به‌هاوكاری و پشتگیری ته‌واوی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م كه‌ناڵه ئه‌نجامدراون كه ره‌نگه بوار نه‌بێت له‌م ده‌رفه‌ته كورته‌دا ئاماژه‌یان بۆبكه‌ین، به‌ڵام وه‌ك نموونه هه‌ندێكیان لێره‌دا ده‌خه‌ینه‌ڕوو.. له‌وانه:
1- پرۆژه‌ی پاراستنی ده‌ستنووسه‌كانی نووسه‌ران له‌وكاته‌دا كه قه‌یرانێكی قوڵی چاپه‌مه‌نی و نه‌بوونی هاوكاریكردنی نووسه‌ران هه‌بوو.
له‌م ناوه‌نده‌دا بۆ پاراستنی ده‌ستنووسه‌كانی زۆربه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه به‌هۆی نه‌بوونی و شه‌ڕه‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان فه‌وتابوون، پرۆژه‌یه‌كی ساده‌مان به‌ته‌نها فۆتۆكۆپیه‌ك و یه‌ك گابعه ده‌ستیپێكردو زیاتر له 70 ده‌ستنووسی نووسه‌رانمان به‌تیراژی كه‌م بۆ چاپكردن.
2- گۆڤاری ته‌نزئامێزی سیخورمه له‌وكاته‌دا كه سیخورمه‌ی له ناعه‌داله‌تی و كاری نه‌شیاو ده‌دا زۆر كه‌س و لایه‌نی نیگه‌ران ده‌كرد، به‌ڵام لێره درێژه به‌وكارانه دراو كه‌م تا زۆر خزمه‌تی خۆی پێشكه‌شكرد.
3- گۆڤاری خاك كه تا ساڵی 2000 پڕفرۆش‌ترین گۆڤاری خێزانی ته‌له‌فزیۆنی بوو، بۆ ئه‌وكات و سه‌رده‌مه له‌پێش هه‌موو گۆڤاره‌كانی تره‌وه بوو.
4- لێره‌و له‌م ته‌له‌فزیۆنه یه‌كه‌مجار سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كانمان به تیلیتێكستی خاك ده‌ستیپێكرد، كه ئه‌وكاته هیچ ته‌له‌فزیۆنێك له كوردستان كاری وای نه‌كردبوو، وه له‌دوای خاكه‌وه هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی تر تیلیتێكستی خۆیان ده‌ستپێكرد.
خاك بووه قوتابخانه‌یه‌كی نوێ بۆ گه‌شه‌پێدانی عه‌قڵی نوێ بۆ گه‌شه‌پێدانی عه‌قڵی نوێ و بیری نوێ و خوێنی نوێ له‌كاره‌كانیدا.
خاك بووه هۆكاری ته‌واوی دروستبوونی له‌دایكبوونی میدیای ئازاد، به‌چه‌شنێك له‌دوای چه‌ند ساڵێك به‌دوای خاكدا هه‌ندێك كه‌ناڵ و رۆژنامه‌ی تر به‌هه‌مان میتۆدی ئه‌وسای خاك. كه كه‌وتنه كاركردن به‌خۆیان وت میدیای ئه‌هلی و ئازاد. كه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به‌شێكی زۆریان هه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و كارانه ده‌كه‌ن كه پێشتر لێره په‌خشده‌كران، وێڕای ئه‌وانه‌ش چه‌ندین كادری راگه‌یاندن لێره‌وه دروستبوون و ئێستا له كه‌ناڵه جیاجیاكان درێژه به كاری راگه‌یاندنی خۆیان ده‌ده‌ن. ئێمه له‌م ماڵه خاكیه فێری زۆر شت بووین، له‌هه‌مووی گرنگتر شكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی هه‌ندێك كاری ته‌شریفاتی ئه‌و به‌رپرسانه بوو كه ته‌نها ده‌یانویست له‌هه‌موو مناسه‌به‌یه‌كدا ده‌ركه‌ون. لێره فێربووین ئینسان وه‌ك ئینسان رێزی بگرن نه‌ك وه‌ك پله‌وپایه‌و ناونیشان، ئێمه لێره فێربووین رێز له بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌كان بگرین و له به‌رنامه‌كانماندا میوانداریان بكه‌ین، فێری ره‌خنه‌گرتن بوین و هاوكات رێز له هیلاكی و ماندوێتی كه‌سانی دڵسۆز‌و ماندوو بگرین، گیانی ناڕازیبوونمان له دیارده خراپه‌كاندا سه‌وز ده‌كرد، به‌ڵام به هێشتنه‌وه‌ی هه‌ندێك قیمی مرۆڤدۆستانه‌و پاراستنی هه‌ندێك ئادابی گرنگی جوانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
خۆشه‌ویستان ئێستا هه‌موومان ده‌زانین گۆڕانكاری له‌كاری میدیایی دروستبووه، هاوكات هه‌ر سه‌رده‌م و قۆناغێك وتار‌و گوتاری خۆی هه‌یه كه ناكرێت به‌هه‌مان گوتار‌و وتاری ساڵانی رابردوو كاربكه‌ین، ئه‌گه‌رچی مانه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی لۆكاڵی كه‌مبوه‌ته‌وه‌و سۆشیال میدیا‌و میدیای ئه‌لیكترۆنی بوه‌ته ئه‌لته‌رناتیڤێكی به‌هێز بۆ كاری راگه‌یاندن،هه‌روه‌ك به‌پێی راپرسییه‌ك كه رۆژنامه‌ی واشنتلان پۆست ئه‌نجامیداوه تا ساڵی 2020 رۆژنامه‌ی كاغه‌ز به‌ڕێژه‌ی 50% نامێنێت و بۆ ساڵی 2050 به‌ته‌واوی مه‌رگی رۆژنامه‌ی كاغه‌ز له‌زۆربه‌ی ناوچه پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان راده‌گه‌یه‌نرێت و سه‌رجه‌م هه‌واڵ و زانیارییه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌مان په‌خشده‌كرێت.
بۆیه له‌ئێستاوه بۆ په‌خشی به‌شی زۆری كار‌و چالاكییه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده به ته‌له‌فزیۆن و بڵاوكراوه‌كانی تره‌وه به‌باشمانزانی به‌پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌و ته‌یاری كاركردنه‌وه نه‌ڕۆین.
فراوانكردنی بازنه‌ی كاره‌كانی سایتی خاك خه‌ون و هیوای ئایینده‌مانه.
لێره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ردوام به‌رنامه‌كانمان په‌خشده‌كرێت و هاوكات بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و هونه‌رییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و جیهان بڵاوده‌بنه‌وه.
ده‌مانه‌وێت گرنگی زیاتر به‌و لایه‌نه فه‌رهه‌نگییانه بده‌ین كه كه‌متر بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خی سایته‌كانی تر‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گیانی خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمانپه‌روه‌ری بكه‌ینه ناسنامه زیندووه‌كه‌ی خاك. دیاره ئه‌مه‌ش به پشتوانی هه‌موو لایه‌ك ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتوی ده‌بێت.
سوپاس بۆ گوێگرتنتان سوپاس بۆ هاتنتان...
پاشان خاتوو شاناز ئیبراهیم وتارێكی پێشكه‌شكرد، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سڵاو خوشك و برایانی به‌ڕێزم.
له‌وانه‌یه بڕوا نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بڵێم كه به‌نوسینی هیچ وتارێكم به‌قه‌ده‌ر ئه‌م وتاره چه‌ند دێڕیه‌مه‌وه ماندوو نه‌بووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه زۆر زه‌حمه‌ت بوو لام له بۆنه‌یه‌كی ئاوایا كه هه‌موو كه‌ناڵ و رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه ئازیزه‌كانی ناو دڵم به‌شداربن تێیداو بتوانم كه خۆشه‌ویستی تایبه‌تی خۆم بۆ خاك بشارمه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی دڵی به‌رامبه‌ره‌كانم بڕه‌نجێنم..
ئازیزان.. خاك له‌مێشكی مندا ته‌نها هه‌ر ده‌زگاو كه‌ناڵێكی ئاسایی نییه.. خاك بۆنی كاگڵی ژێر نمه‌ی باران و په‌ڵه‌ی خوێنی رژاوی سه‌دان شه‌هیدی نه‌مرو قژه زه‌رده هۆنراوه تێكه‌ڵ به‌خاك و خۆڵه‌كه‌ی كیژۆڵه‌كه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌نفال و به‌دناو و لێوی كه‌فاوی گوڵه‌كان و ته‌نانه‌ت نانه‌تیرییه سوتاوه‌كه‌ی سه‌ر ساجی ماڵه كیمیاباران كراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌شم به‌بیر ده‌هێنێت، ئه‌وه جگه له ناڵه‌ی شمشاڵی شوانی ژێر داربه‌ڕووه سوتاوه‌كان و خاكه به‌هه‌زاران مین داڕژراوه‌كه‌مان.
بۆیه درۆیه ئه‌گه‌ر بڵێم كه خۆشه‌ویستییه‌كی تایبه‌تم بۆ خاك نییه‌و به‌تایبه‌تیش كه به‌دایكی كوردساتی ئازیزی ده‌زانم و درۆیه گه‌ر بڕوا به‌وه بكه‌م كه هه‌ریه‌ك له ئێوه‌ی به‌ڕێزیش خۆشه‌ویستییه‌كی تایبه‌تتان بۆ خاك نه‌بێت و به كه‌ناڵێكی ده‌ستپێشخه‌رو دڵسۆزی نه‌زانن و نكۆڵی له‌ڕۆڵی گرنگی خاك بكه‌ن له كوردپه‌روه‌ریداو به مه‌دره‌سه‌یه‌ك داینه‌نێن.
خاك به‌ده‌یان به‌رنامه‌ی وه‌ك یادیان به‌خێرو ئه‌و رۆژانه‌ی ئه‌مڕۆیان دروستكرد‌و به‌رنامه‌ی من ئه‌لف و بێیه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان و ناودارانی گه‌له‌كه‌مان خزمه‌تێكی زۆری به كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان گه‌یاندو به به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌كه‌شی توانی كه له‌وپه‌ڕی خه‌مباریدا زه‌رده‌خه‌نه بهێنێته سه‌ر لێوه‌كانمان... هه‌ربۆیه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌توانم بڵێم كه گه‌ر به‌ده‌یان كه‌ناڵی تریش له‌م كوردستانه‌یا دروستبكرێن ناتوانن رێز‌و خۆشه‌ویستی خاك له یاده‌وه‌ری هیچ تاكێكماندا بسڕنه‌وه...
له‌كۆتاییا ئه‌ڵێم ده‌ستی ماندووی یه‌كه‌یه‌كه‌ی ستافی ده‌زگای خاك ئه‌گوشم و ئه‌زانم كه خاك باجێكی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتنی دا هه‌ربۆیه‌ش ئه‌ڵێم ده‌گ رووی زه‌مانه‌و سیاسه‌ت ره‌ش بێت.
PUKmedia خاك – فۆتۆ/ شڤان كه‌ریم
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18