riklam

ئه‌مریكا: موشه‌ك نه‌درێته‌ ئێران

جیهان 12:44 PM - 2015-05-03
ئاد رۆیس سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا

ئاد رۆیس سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا

ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا داوا له‌ باراك ئۆباما ده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی مۆسكۆ موشه‌كی ئێس 300 نه‌داته‌ ئێران.

ئاد رۆیس سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له‌ سه‌ر لیستی كۆمارییه‌كان و ئه‌لیوت ئه‌نجڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان له‌ نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوا ده‌كه‌ن كه‌ باراك ئۆباما هه‌موو هه‌وڵی خۆی بدات بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكات له‌وه‌ی كه‌ روسیا موشه‌كی ئێس 300 به‌ ئێران بدات.

له‌ نامه‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و موشه‌كه‌ پێشكه‌وتووانه‌ بدرێته‌ ئێران ئه‌و كات هێزی سه‌ربازی ئێران به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌هێز ده‌بێت و كه‌ندو كۆسپی نوێ له‌ سه‌ر هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ رێگریكردن له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی دروستده‌كات.

جێی باسه‌ پێشتر باراك ئۆباما نیگه‌رانی خۆی له‌ فرۆشتنی موشه‌كی ئێس 300 له‌لایه‌ن روسیاوه‌ به‌ ئێران ده‌رب|ڕیبوو و راشیگه‌یاندبوو كه‌ له‌ ئێستادا كه‌ دانوستانه‌ ئه‌تۆمییه‌كان له‌ نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوایی له‌ ئارادایه‌ نابێت مۆسكۆ ئه‌و موشه‌كانه‌ بداته‌ ئێران.

PUKmedia   وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ir.voanews.com

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket