riklam

%81 فه‌ره‌نسییه‌كان له‌ هۆلاند ناڕازین

جیهان 11:52 AM - 2015-05-03
فرانسوا هۆلاند

فرانسوا هۆلاند

به‌پێی راپرسییه‌ك 81% فه‌ره‌نسییه‌كان له‌ سیاسه‌ته‌كانی فرانسوا هۆلاند سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ نارِازین و پێیان خۆش نییه‌ كه‌ ئه‌و جارێكی دیكه‌ ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا.


به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز ده‌زگای (سی ئێس ئه‌ی) له‌راپرسییه‌كدا ده‌ریخستووه‌ كه‌ 81% هاووڵاتیانی فه‌ره‌نسی له‌ سیاسه‌ته‌كانی فرانسوا هۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌ تایبه‌تی له‌بواری ئابوریدا نارِازین و حه‌زناكه‌ن هۆلاند جارێكی دیكه‌ له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ دابنیشتێت.


به‌شداربووانی راپرسییه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ فه‌ره‌نسا له‌بارودۆخێكی خراپی ئابوریدایه‌و هۆلاند نه‌یتوانیوه‌ قه‌یرانی ئابوری و قه‌یرانی بێكاری له‌و وڵاته‌دا چاره‌سه‌ر بكات هه‌رچه‌ند پێشتر به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنیانی دابوو.


جێی باسه‌ هه‌رچه‌ند زیاتر له‌ ساڵێك به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هۆلاند داتێده‌په‌رِێت، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ به‌ڵێنه‌كانی خۆی بباته‌سه‌ر، به‌پێی راپرسییه‌ك 81% هاووڵاتیانی فه‌ره‌نسی له‌ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان نارِازین و ده‌خوازن كه‌ بۆ خولی داهاتوو خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری كاندید نه‌كاته‌وه‌.


پێشتریش هۆلاند رایگه‌یاندبوو: ئه‌گه‌ر ئاستی بێكاری له‌ فه‌ره‌نسا دانه‌به‌زێت ئه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا كه‌ برِیاره‌ له‌ ساڵی 2017 به‌رِێوه‌بچێت به‌شداری ناكات.


PUKmedia   وه‌رگێرِان/ جه‌واد حه‌یده‌ری 
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیسنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket