riklam

ئه‌مریكا هه‌موو لایه‌نه‌كانی یه‌مه‌ن كۆده‌كاته‌وه‌

جیهان 09:45 AM - 2015-05-03
جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا

جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی یه‌مه‌ن رایگه‌یاندووه‌ كه‌ واشنتۆن هیواداره‌ قه‌یرانی یه‌مه‌ن له‌رێگه‌ی دانوستانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.


جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌ئێستادا ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ تایبه‌تی سعودیه‌و ئیمارات هه‌موو هه‌وڵه‌كانی چرِ كردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ خۆش بكات تا هه‌موو لایه‌نه‌كانی یه‌مه‌ن له‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆبكاته‌وه‌.


جۆن كیری راشیگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر ره‌وتی دانوستان بێته‌ دی ئه‌وكات یه‌مه‌ن ده‌رفه‌تی بۆ ده‌ره‌خسێت كه‌ له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و رێگایه‌ك بۆ به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌ یه‌مه‌نییه‌كان بدۆزرێته‌وه‌.


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكراشیكردووه‌: زۆربه‌ی وڵاتان هیواخوازن رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی یه‌مه‌ن له‌به‌رچاو بگیرێت.
هاوكاتیش كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندووه‌ كه‌ تاران پشتگیری له‌ دانوستان و گفتوگۆ ده‌كات چونكه‌ ته‌نها له‌ رێگه‌ی گفتوگۆوه‌ ده‌كرێت قه‌یرانی یه‌مه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێت.


جێی باسه‌ كه‌ حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاسایشی یه‌مه‌ن ئاسایشی ئێران و ناوچه‌كه‌یه‌و تاران رێگه‌ نادات ئاسایشی یه‌مه‌ن و ناوچه‌كه‌ به‌ ده‌ست كه‌سانێكی دیكه‌وه‌ گه‌مه‌و یاری پێبكرێت.


PUKmedia   وه‌رگێرِان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket