riklam

ئه‌مریكا سزای فه‌ره‌نسا ده‌دات

جیهان 08:55 AM - 2015-05-03
له‌و وڵاتانه‌ بازرگانی به‌ چه‌ندین ملیۆن دۆلاره‌وه‌ كردووه‌

له‌و وڵاتانه‌ بازرگانی به‌ چه‌ندین ملیۆن دۆلاره‌وه‌ كردووه‌

دادگای فیدراڵی ئه‌مریكی بانكێكی فه‌ره‌نسی به‌ تاوانی پێشێلكردنی سزاكان و سه‌رمایه‌گوزاری له‌ وڵاتانی ئێران و كوبا و سودان، سزا دا.


پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ بانكی (بی ئێن پی) فه‌ره‌نسی به‌ نهێنی سزاكانی سه‌ر وڵاتانی ئێران و كوباو سودانی پێشێلكردووه‌و له‌و وڵاتانه‌ سه‌رمایه‌گوزاری كردووه‌، دادگای فیدراڵی ئه‌مریكا ئه‌و بانكه‌ی به‌ برِی 8 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار غه‌رامه‌ كرد.


بانكی ( بی ئێن پی) تاوانباره‌ به‌وه‌ی كه‌ پێشێلی سزاكانی سه‌ر ئێرانی كردووه‌و ملیۆنه‌ها دۆلاری سه‌رمایه‌گوزاری له‌ ئێران و سودان و كوبا، بارزگانی پێوه‌كردووه‌.


هاوكات وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بانكی بی ئێن پی فه‌ره‌نسی ده‌بێت له‌ 5 ساڵی داهاتوودا 140 ملیۆن دۆلار بۆ گۆرِینی سیاسه‌ته‌كانی خۆی له‌ بواری بانكیدا ته‌رخان بكات.


PUKmedia    وه‌رگێرِان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ir.voanews

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket