سایتی خاك بۆ؟
تەکنەلۆجیا 08:23 PM - 2015-05-02.
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی راگه‌یاندنی خاك، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه له ساڵی 1997ـه‌وه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ مۆدێلێكی نوێی كاركردنی راگه‌یاند، كه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر جۆرێك له رچه‌شكێنی بواری راگه‌یاندنی دروستكرد. به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه كه خزمه‌ت به‌توێژی هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان و نووسه‌ران و رۆشنبیران بكات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سایتی خاك هاته به‌رهه‌م.
خاك به‌باشی زانی كه له‌م قۆناغه‌دا میدیای ئه‌لیكترۆنی و فه‌یسبوك ته‌واوی كایه‌ی سۆشیال میدیای داگیركردووه بخاته‌گه‌ڕ، چونكه به‌گوێره‌ی راپرسی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست تا ساڵی 2020 رۆژنامه‌ی كاغه‌ز به‌ڕێژه‌ی 50% نامێنێت و بۆ ساڵی 2050 به‌ته‌واوه‌تی مه‌رگی رۆژنامه‌ی كاغه‌ز دێت، هه‌ر بۆیه خاك به‌باشی زانی ئه‌م سایته بخاته‌كارو چاوه‌ڕێی هاوكاری و پشگیری هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران و رۆشنبیران ده‌كه‌ین بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی سایته‌كه‌مان و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان.
بڕیاریشمانداوه هه‌روه‌ك چۆن پێشتر خاك چه‌تری كۆبونه‌وه‌ی هه‌موو ره‌نگه‌كان بوو. هیچ مه‌رجێكی سیاسی و حزبی به‌ئێستاشه‌وه بۆ كارمه‌نده‌كانی نه‌بووه. به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ویست و خواستی جه‌ماوه‌ردا ته‌با بووه‌و هێڵی فكری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری گرنگترین پایه‌ی راوه‌ستاوی ئه‌م كه‌ناڵه بووه. به‌هه‌مان نه‌فه‌سه‌وه كاربكه‌ین.
لێره‌شه‌وه داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین ئه‌م سایته به سایتی خۆیان بزانن و هاوكارمان بن و ئێمه‌ش به‌ڵێن ده‌ده‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه‌و پاپه‌ندبوون به ئیتیك و كاری رۆژنامه‌نووسیه‌وه خزمه‌ت بكه‌ین.
بۆ به‌بیرهێنانه‌وه‌ی خوێنه‌رانی سایتی خاك، خاك ده‌ستپێشخه‌رو داهێنه‌ری ئه‌م بوارانه بووه:
یه‌كه‌م ناوه‌ند بوو كه:
* پێش دامه‌زراندنی ریفراندۆمێكی له‌ناو خه‌ڵكدا بۆ كرا.
* ده‌سته‌یه‌كی راوێژكاری به‌رِێوبه‌رایه‌تی ئیداری هه‌بوو.
* بۆ یه‌كه‌مجار كۆمپیوته‌ری بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ به‌كارهێنا.
* بۆ یه كه‌مجار جیاكردنه‌وه‌ی ره‌نگی بۆ گۆڤاری سیخورمه كرد، كه یه‌كه‌م گۆڤاری ره‌نگاوڕه‌نگی كاریكاتێری بوو.
* ئه‌زموونی فیلم كارتۆنی به‌كۆمپیوته‌ر تاقیكرده‌وه.
* ناوی خۆی به‌كوردی و ره‌نگاوڕه‌نگ كرده ئارم.
*یه‌كه‌م ته‌له‌فزیۆن بوو گۆڤارێك به‌ناوی خۆیه‌وه ده‌ر بكات.
* سكرێپتی یه‌ك مانگه‌ی به‌رنامه‌كانی له‌گۆڤاری خاكدا بڵاوكرده‌وه.
* ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌ستنووسی ده‌گمه‌ن و گرانبه‌هاو به‌نرخی چاپكردوه كه ژماره‌یان له زیاتر له 70 به‌رهه‌می ناوه‌زه‌و پرِبه هابوو.
* كۆنسێرتی بۆ هونه‌رمه‌ندانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم سازكرد.
* ژماره‌یه‌كی زۆر فیلمی به كاپچه‌ر وه‌رگێڕاوه (كه پێشتر ته‌نها یه‌ك كاری له‌وجۆره له PUK.TV كراوه.
* یه‌كه‌م كه ناڵ بوو تێكستی رۆژانه‌ی هه‌بوو .
* یارمه‌تی مه‌عنه‌وی ماددی هونه‌رمه‌ندانی كردووه.
* یه‌كه‌م كه‌ناڵ بوو كامێرای دیجیتاڵ به‌كارهێنا.
* یه‌كه‌م كه‌ناڵ بوو ئامێری ماكنتۆش به‌كارهێنا.
* پێشانگای بۆ گۆڤار‌و كتێبه چاپكراوه‌كانی خۆی كردووه‌ته‌وه.
* زنجیره‌ی درامای ته‌له‌فزیۆنی به‌رهه‌مهێناوه.
ژینۆ عه‌بدوڵڵا
(سه‌رنووسه‌ری سایتی خاك.)
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28