riklam

ریتم و جەستەی ئەكتەر

ئەدەب وهونەر 06:57 PM - 2015-05-02
.

.

زۆر ئەستەمە جیاكردنەوە لەگەشەكردنی لەنێوان شوێنی سێ لەگوزارشتەكانی ستاتیكای مرۆڤ بكەین: میوزیك و گۆرانی و سەما بەتایبەتی ئەگەر زمانی دیالۆژ زمان وەك پێوەیست نەبوو بۆ دەربڕیبی هەست و سۆز.

هەر لە یەكەم خورپەی دڵ ریتم لەلای مرۆڤ لەدایك بوو دوای لەگەڵ دەوربەرو سروشت  وەكو دەنگی با، دەنگی بولبول بەهەموو جۆرەكانی، هاژەی روبارو نەمەی باران... ریتمەكان ئاڵگۆریان بەرسەردا دێت، بۆیە كارێكی سروشتیە كەمرۆڤ جەستەیەكی هەبێت بۆ ئەوەی كۆنترۆڵ و گونجاندن لەگەڵ جوڵەكاندا رێكبخات بۆ ئەم مەبەستە مرۆڤ توانی بەهۆی ستاتیكای جوڵە گوزارشت لەهەست و سۆزی خۆی بكات بەم شێوەیە دوابەدوای شارستانیەكان و زانستی ستاتیكای جوڵەیی لەدایكبوو بەجۆرێك كە لەگەڵ زانستی ستاتیكای دەنگ هاوتەریب بوو لەسەر ئەم بنەماییە و بەپێ جۆری دەنگ و جوڵەكە سەما لەدایك بوو.

ئەگەر چی سەمای هونەری بەرامبەر بە بینەران تاوەكو هەزارەی هەشتەمی(پ.ز) بوونی نەبوو لەگەڵ پێشڤەچوونی میوزیك سەماش  زۆر بەشێوازێكی سەردەمیانە پێشكەوت تاگەیشتە گوزارشتی ئاستی بالێ و چەندین پەیمانگاو ئەكادیمیای تایبەت لەم بوارە دامەزران لەدوایشدا شانۆی ئەزمونگەری پەیدابوو كە بەشێوەی سەرەكی پشت بە زمانی جەستە(هێماو ئاماژەو گوزارشتەكان) و میوزیك دەبستێت لەبری زمانی دیالۆژ.

فەیلەسوفەكانی كۆن دركیان بەگرنگی رۆڵی سەماو میوزیك كردوە بەشێوازێكی سۆفیگەریانە بۆ پەروەردەی دەروون سوودیان لێوەرگرتوون، چونكە سەما دەتوانێ هەموو چالاكیەكی گیانی و وزەكانی خۆی دەرببرێت هەندێك لەدەقەكانی ئایینیش پێش ئیسلامیش  سەمای دینی لەپەرستگاكان بوونی هەبوو، ئێستاش لەزۆربەی ئایینەكان لە رێورەسمەكان چەندین جوڵەو سەمای تایبەتی دەكرێت بۆ نموونە دەروێشەكان.

ئەگەر لە ژیانی رۆژانەش بەووردی دیقەت بدەین هەموو تاكێك بەردەوام چەندین جوڵە دەكەین لەناو هەموو جوڵەكانیش چەندین ئاماژەو هێما هەیە كە مرۆڤەكان تەنانەت لە ژیانی رۆژانە بەكار بهێنن بەجۆرێك،زۆر جار لە هەڵسوكەوت كردنی رۆژانە زمانی ئاماژەی جەستەی مرۆڤ گرنگییەكی تایبەتی هەبووە، بەوەی كە باشترین شێوازە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیارەكان و بیروبۆچوونەكان لە‌نێوان مرۆڤەكاندا بەبێ بەكارهێنانی زمانی دیالۆژی قسەكردن.

شایانی باسە لەدوای زمانی قسەكردن زمانی ئاماژە هۆكارێك بووە لە هەموو شارستانییەكان‌‌ بۆ لەیەك حاڵیبوونی مرۆڤەكان، لێكۆڵەرەوەكان دەڵێن دەتوانرێت نزیكەی 700هەزار هێما و ئاماژە لەرێگەی دەست و شانەكان دروستبكرێت، لە شانۆشدا ئەكتەرانی درامای هیندی نزیكەی هەشەسەد هێماو ئاماژە لەرێگەی دەست و گوزارشتەكان دابهێنن.

ئێستا لە زۆربەی قوتابخانە شانۆییەكان چ نمایشەكانی بەدیالۆژ یان بێ دیالۆژ پانتای جەستەی ئەكتەر زۆر بە گرنگی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت هەر لە جووڵەی دەستەكان،هەستەكان، دەموچاوێكی گوزارشتی  لەدوایشدا نەرمی جستەیی و‌ توانانستی لە گوزارشت كردن ، لەرێگەی ئەم بنمایانەوە وە زۆرجار نواندنی بێدەنگ مانای روونترو باشتر و زیاتری لە مانای دیالۆژی وشەی گەیاندووە .

لە‌هونەری درامی ئەكتەر سوودێكی زۆری لە هێما و ئاماژە بینیوە بەتایبەتی لەهونەری پانتۆمیم، چونكە ئەم هونەرە پشت بەگوزارشتەكانی هێماو ئاماژە دەبەستێت، ئەمجۆرە نواندنانە دەتوانرێت بۆ هەموو نەتەوەیەك و لەهەموو وڵاتێك پێشكەش بكرێت، بەبێ ئەوەی زمانی ئەو نەتەوەیە یان ئەو وڵاتە بزانیت لەبەر ئەوەی زمانی ئاماژە و هێما زمانێكی گشتگیریە. 

ن/ كامەران حاجی ئەلیاس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket