riklam

كوردو سوننە كۆبوونەوەی نوێنەرانیان جێهێشت

عیراق 04:58 PM - 2015-05-02
 پرۆژەكەی لایەنە شیعەكان بۆ رەتكردنەوەی پرۆژەكەی ئەمریكا پەسەندكرا

پرۆژەكەی لایەنە شیعەكان بۆ رەتكردنەوەی پرۆژەكەی ئەمریكا پەسەندكرا

.فراكسیۆنە كوردییەكان دەنگیان بەپرۆژە بڕیارێكی فراكسیۆنەكانی شیعە نەدا بۆ رەتكردنەوەی پرۆژەكەی كۆنگرێسی ئەمریكا لەبارەی پڕچەككردنی هێزەكانی پێشمەرگەو سوننەكان.

نەوزاد رەسوڵ پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سەو لەپەرلەمانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمڕۆ 2015/5/2 لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا بۆ راگەیاندنی هەڵوێستی ئەنجومەنەكە لەسەر پرۆژە بڕیارێكی كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ پڕچەككردنی هێزەكانی پێشمەرگەو سوننەكان لایەنەكان لەسەر پرۆژە بڕیارێك رێكەوتون كە پێشوازیان لەپڕچەككردنی پێشمەرگەو سوننەكان كردوە، بەڵام لەكاتی خوێندنەوەی لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە لایەنە شیعەكان ئەو پرۆژە بڕیارەیان رەتكردوەتەوە.

وتیشی: دواتر فراكسیۆنە شیعەكان پرۆژەیەكی تریان هێنایەوە ناو پەرلەمان كە پرۆژەكەی ئەمریكای بۆ پڕچەككردنی هێزەكانی پێشمەرگەو سوننەكان رەتكردەوە، بۆیە وەك سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان هۆڵی كۆبوونەوەی پەرلەمانمان جێهێشت و سوننەكانیش بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان كردو بەشێكیان لەگەڵ ئێمە هاتنە دەرەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو:لەكۆبوونەوەكەدا پرۆژەكەی لایەنە شیعەكان بۆ رەتكردنەوەی پرۆژەكەی ئەمریكا لەسەر پڕچەككردنی هێزەكانی پێشمەرگەو سوننەكان پەسەندكرا.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket