ئاریان كه‌ریم: ده‌مه‌وێت هونه‌ری كوردی به دنیای ده‌ره‌وه بناسێنم
ئەدەب وهونەر 01:49 PM - 2015-05-02.
ئاریان كه‌ریم ده‌نگێكی نوێیه له كاروانی هونه‌ری گۆرانی كوردیدا، ئه‌م ده‌نگه گه‌نجه ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تای ره‌وتی هونه‌ریدایه به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌كی جوان و دڵخۆشكه‌ره‌و ئومێدی دواڕۆژێكی گه‌شی لێ ده‌كرێت، ئاریان په‌له‌ی ده‌ركه‌وتن و له خۆپێگه‌یاندندا هه‌ڵپه‌ی نییه، ئه‌و به هێمنی و ئارامییه‌كی زۆره‌وه هاتووه‌ته سه‌ر رێگاكه‌و ورده ورده هه‌نگاو ده‌نێت.
ئاریان كه‌ریم له‌سه‌ر دواین كاری بۆ PUKmedia دواو باسی له دواین كاره هونه‌ریه‌كانی و ئه‌و قۆناغانه‌ی كه له ژیانیدا پێیدا تێپه‌ڕیوه باس ده‌كات.
ئاریان كێیه؟
* ناوم ئاریان كه‌ریم-ه له دایكبووی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدم.
هاتنت بۆ نێو دونیای هونه‌ری گۆرانی چۆن بوو؟
* هاتنم بۆ ناو دنیای هونه‌ر ئاره‌زووم بوو هه‌ر له منداڵیه‌وه.
هونه‌ری گۆرانی بووه‌ته هۆكارێك بۆ ناساندنی ئاریان به دونیای ده‌ره‌وه؟
* ئاره‌زوومه كه رۆژێك بتوانم هونه‌ری كوردی به دنیای ده‌ره‌وه بناسێنم به‌ڵام تا ئێستا به داخه‌وه‌م نه‌ك من هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ش ئه‌گه‌ر ههوڵیشیاندابێت سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له گه‌یاندنی هونه‌ری كوردی به دنیای ده‌ره‌وه.
ئه‌ڵێن گۆرانی كوردی شێوێنراوه له‌ڕووی میلۆدییه‌وه بۆچونی تۆ بۆ ئه‌مه چییه؟
* به دڵنیایه‌وه ئاواز‌و میلۆدی وڵاتانی بێگانه كاریگه‌ری له هونه‌ری كوردی كردووه رهنگدانهوهكهشی دیاره‌و هه‌موو لایه‌ك هه‌ستمان پێكردووه.
لایه‌نی هونه‌ری بۆته هۆكارێك له وڵاتی ئێمه‌دا هونه‌رمه‌ند بتوانێت بازرگانی پێوه بكات؟
* كاری هونه‌ری له‌م رۆدا نه‌بۆته هۆكارێك هونه‌رمه‌ندان بتوانن بیر له هیچ كارێكی تر نه‌كه‌نه‌وه ته‌نها هونه‌ر نه‌بێت بۆیه به‌داخه‌وه هونه‌رمه‌ند تا ئێستاش قوتی ده‌می منداڵه‌كانی ده‌گرێته‌وه كاری هونه‌ری پێ ده‌كات ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌رده‌وامن له كاری هونه‌ری.
تازه‌كردنه‌وه‌ی گۆرانی كۆن كه له‌ڕووی ئه‌كادیمیه‌وه كه‌موكورتی زۆری هه‌یه تۆ ئه‌مه چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه؟
* زیندووكردنه‌وه‌ی فۆلكلۆری كوردی ئه‌ركی هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكه به‌ڵام له كاره‌كه كه‌منه‌كاته‌وه.
به‌بڕوای تۆ پێویسته ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌بێته گۆرانیبێژ، له‌رووی ئه‌كادیمیه‌وه میوزیك بزانێت؟
* مه‌رج نیه هونه‌رمه‌ند ئه‌گه‌ر موزیك نه‌زانێت نه‌توانێت گۆرانی بڵێت به‌ڵام زانینی میوزیك ئاسان كاریه بۆ هونه‌رمه‌ند.
ده‌مانه‌وێت بزانین رۆڵی ژن له گۆرانیه‌كانی تۆدا چۆنه؟
* ئاساییه ئه‌گه‌ر هه‌ر هونهرمهدێك گۆرانی بۆ ژن هه‌بێت به مه‌رجێك له جوانیه‌كانی ژن كه‌منه‌كاته‌وه هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه بۆ ژنیش كه گۆرانی بۆ پیاو ده‌ڵێت بێگومان ته‌واوكه‌ری یه‌كن له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی پیاو.
گۆرانی هه‌تا ده‌مرم یه‌كێكه له به‌رهه‌مه جوانه‌كانی ئاریان، ده‌كرێت باسێكی ئه‌و به‌رهه‌مه‌مان بۆ بكه‌یت؟
* هه‌تا ده‌مرم هۆنراوه‌ی برای به‌رێزم مامۆستای ساڵح بێچاره، ئاوازی هاورێی خۆشه‌ویستم كاروانی نه‌ی-ه دروستبوونی ئه‌م گۆرانیه وه‌ك هه‌موو هه‌وڵ و ماندووبوونی پێوه كێشا بۆیه هیوادارم به دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت بێگومان كاری كلیپی له لایه‌ن ستۆدیۆ ریكۆرده‌وه بوو سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و هاورێیانه‌ش كه هاوكارم بوون و یاریمهتیان دام.
به‌رهه‌می نوێی ئاریان چییه؟
* به‌رهه‌می نوێم سیدیه‌كه به ناوی هه‌تا ده‌مرم به‌منزیكانه بڵاوده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ئارۆوه له‌گه‌ڵ كاری كلیپێك كه له‌م رۆژانه ده‌ست پێ ده‌كه‌م بێگومان ئه‌و كلیپه هاورێیانم له ستۆدیۆ ریكۆدهوه كاری كلیپ ده‌كرێت.
PUKmedia دیداری/ كۆچه‌ر عومه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24