چه‌ند راستیه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌رباره‌ی چپسی په‌تاته
هەمەرەنگ 11:07 AM - 2015-05-02چه‌ند راستیه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌رباره‌ی چپسی په‌تاته
ئه‌و سوكه ژه‌مه‌ی كه نزیكه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك له جیهاندا حه‌زده‌كه‌ن بیخۆن گورگێكه له پێستی مه‌ڕدا له‌وانه‌یه قبوڵكردنی ئه‌م راستیه شتێكی ئاسان نه‌بێت، خووگرتن به چپسی په‌تاته‌وه هه‌مان ئاستی مه‌ترسی خوگرتن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌یه، خواردنی پاكه‌تێك چپسی په‌تاته جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی 5 لیتر زه‌یتی چێشت لێنان، به‌ڵام هێشتا ده‌توانیت چپسی په‌تاته بخۆیت ئه‌گه‌ر حه‌زت لێیه ئه‌ویش به كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆ دووجار له مانگێكدا، بۆ ئافره‌تانی دووگیان: خواردنی چپسی په‌تاته له ماوه‌ی سكپڕیدا هه‌مان مه‌ترسی جگه‌ره‌كێشانی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌تانه.
كارگه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك چپسی په‌تاته ده‌نه‌خشێنن كه وات لێده‌كات حه‌زی لێبكه‌یت و خووی پێوه‌بگریت، به‌هه‌مان شێوه‌ی خواردنی په‌نیری تواوه چپسی په‌تاته تامێك له ده‌متا به‌جێده‌هێڵێت كه وات لێده‌كات حه‌زت له زیاتر بێت، ئه‌و بڕه چه‌وریه له په‌تاته‌دا هه‌یه ناوه‌ندی زمان ده‌دات و ئاماژه بۆ مێشك ده‌نێرێت، مێشك پێویستی به شیرینی و چه‌وری هه‌روه‌ها خواردنی سوێر هه‌یه، ئه‌مه‌ش وا له خه‌ڵك ده‌كات حه‌زیان بۆ خواردنی چپسی په‌تاته زیاتر بێت، خراپتر له‌مانه‌ش ئه‌وه‌یه چپسی په‌تاته مادده‌ی كیمیایی تێدایه كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، ئه‌م مادده كیمیاییه پێیده‌وترێت (ئه‌كریلاماید) به‌شێوه‌یه‌كی بنچینه‌یی له هه‌موو چپسه په‌تاته‌كاندا هه‌یه، شاره‌زایان به مادده‌یه‌كی كیمیایی مه‌ترسیداری داده‌نێن بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، هه‌ربۆیه خستوویانته ریزی خواردنه ئاماده‌كراوه زیانبه‌خشه‌كان كه له بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێت، كاتێك ئه‌و خواردنانه‌ی كه به كاربۆهیدرات ده‌وڵه‌مه‌ندن له پله‌ی 100 سیلیسی و 212 فه‌هره‌نهایت دا لێده‌نرێن ئه‌كریلاماید دروست ده‌بێت، بێگوێدانه ئه‌وه‌ی كه تۆ په‌تاته‌كه ده‌برژێنیت یان سووری ده‌كه‌یته‌وه یان ده‌یكوڵێنیت مادده‌ی ئه‌كریلاماید هه‌ر دروست ده‌بێت، ئه‌و خواردنانه‌ی كه رێژه‌ی چه‌ورییان تێدا به‌رزه بڕێكی زۆر مادده‌ی ئه‌كریلامایدیان تێدایه، ئه‌م بڕه زۆره‌ش له‌و خواردنانه‌دا به‌دیناكرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی باش و سروشتی لێده‌نرێن.
په‌تاته‌ی سوره‌وه‌كراو و چپسی په‌تاته یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی ئه‌كریلامایدن، هه‌ر چپسێكی په‌تاته‌ی به‌رهه‌مهێنراو له ئه‌مریكا ئه‌و سنوره‌ی كه له‌لایه‌ن یاساوه دانراوه به 39 جار تێده‌په‌ڕێنێت له كاتێكدا جۆره‌كانی تر پێكهاته‌یه‌كی گه‌وره‌تریان هه‌یه به 910 جار، بۆیه پێویسته له كاتی لێنانی په‌تاته‌و ئه‌و خواردنانه‌ی كه رێژه‌ی كاربۆهیدراتیان تێدا به‌رزه زۆر گه‌رم نه‌كرێن.
PUKmedia و/ ئاشنا كه‌مال مه‌جید
سه‌رچاوه: www.healthdigezt.com
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18