riklam

سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی هه‌نجیر

تەکنەلۆجیا 09:42 AM - 2015-05-02
سوده‌ زۆره‌كانی هه‌نجیر

سوده‌ زۆره‌كانی هه‌نجیر

هه‌رچه‌نده‌ هه‌نجیر میوه‌یه‌كی وه‌رزییه‌، به‌ڵام به‌وشكی ده‌توانرێت له‌وه‌رزه‌كانی دیكه‌دا ده‌ستبكه‌وێت. به‌وشكی تامه‌كه‌ی زۆر خۆشتره‌، هه‌نجیر مادده‌ی خۆراكی زۆری و ڤیتامین (A.و.B) و مادده‌ی كانزایی وه‌كو فۆسفۆرو كالیسێوم و ئاسن ومه‌گنسێومی تێدایه‌ .

هه‌نجیر له‌شێوه‌ی خونچه‌دایه‌ وپێستێكی چرولۆچ و نه‌رم وجیڕی هه‌یه‌، یه‌كێكه‌ له‌میوه‌ زۆر شیرینه‌كان، هه‌روه‌ها بۆنێكی خۆشیشی هه‌یه‌.

هه‌نجیر به‌چه‌ند جۆرو قه‌باره‌و شێوه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ چه‌ند ره‌نگێكی جیاواز وه‌ك سور و ره‌ش و سپی.

سوده‌كانی هه‌نجیر بۆ ته‌ندروستی

1-ده‌م:

 2یا3 گه‌ڵای هه‌نجیر بجووه‌ دوای له‌گه‌ڵ ئاودا غه‌رغه‌ره‌ی پێبكه‌ بۆ رزگاربون له‌ بۆنی ناخۆشی ده‌م و برینی ده‌م .

2- به‌ردی گورچیله‌ :

شه‌ش هه‌نجیر له‌ناو كوپێك ئاودا بكوڵێنه‌ رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێك بیخۆره‌وه‌ بۆ لابردنی به‌ردی گورچیله‌.

3- زیپكه‌:

هه‌نجیر بده‌ له‌ ده‌مووچاوت وازیلێبهێنه‌ بۆ ماوه‌ی 15 بۆ 20 خوله‌ك تا وشك ده‌بێته‌وه‌، ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ به‌سووده‌ بۆ لابردنی زیپكه‌، هه‌روه‌ها شیری قه‌دی هه‌نجیر یان گه‌ڵاكه‌ی ده‌توانرێت رۆژانه‌ به‌كاربهێنرێت بۆ لابردنی بالۆكه‌ .

4- شه‌كره‌:

ئه‌و پۆتاسیۆمه‌ زۆره‌ی له‌ هه‌نجیردا هه‌یه‌ یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌نسۆلین ده‌دات له‌ له‌شدا، رۆژانه‌ خواردنی كه‌وچكه‌ چایه‌ك ناوكی هه‌نجیر له‌گه‌ڵ هه‌نگوین دا یارمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌دات، ده‌توانیت بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بیت بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامێكی باش، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت گه‌ڵای هه‌نجیر به‌كاربهێنرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌.

5- ئێسكێكی ته‌ندروست:

هه‌نجیر بڕێكی باش كالسیۆمی تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تی به‌هێزبوونی ئێسكه‌كان ده‌دات.

6- دابه‌زاندنی كێش:
 
هه‌نجیر بڕێكی باش ریشاڵی تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش.

7-    قوڕگ ئێشه‌:

هه‌نجیری وشك و هه‌نگوین له‌ناو ئاودا تێكه‌ڵ بكه‌ بۆ رزگاربوون لو قوڕگ ئێشه‌.

8- قه‌بزی:

خواردنی 2-3 هه‌نجیری وشكی خوسێنراو له‌گه‌ڵ كه‌وچكه‌ چایه‌ك هه‌نگویندا به‌ به‌رده‌وامی هه‌موو رۆژێك بۆماوه‌ی مانگێك به‌سوده‌ بۆ قه‌بزی.

PUKmedia

وه‌رگێڕان: شه‌وبۆ مه‌حمود عه‌بدولكه‌ریم
سه‌رچاوه‌ :
http://www.healthdigezt.com/amazing-benefits-of-figs/

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket