riklam

له‌ساڵیادی سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌كه‌دا خه‌ڵات به‌خشرایه‌ كادرانی یه‌كێتی

ی.ن.ک‌‌ 08:12 PM - 2015-04-30
له‌ساڵیادی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان

له‌ساڵیادی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان

له‌ ساڵیادی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا وه‌فدێكی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی هه‌ولێریان كردوو خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێ به‌خشین.

ئه‌مڕۆ به‌رواری 30/4/2015 وه‌فدێكی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی شۆرش ئیسماعیل ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ساڵیادی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی هه‌ولێریان كردوو له‌لایه‌ن رزگار عه‌لی به‌پرسی مه‌ڵبه‌ندو ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی پێشوازیان لێكرا.

هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ كادرو لایه‌نگره‌ دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌كه‌كانی سنوری مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی هه‌ولێر بۆ ئه‌و و ماندووبون و شه‌ونخونییه‌یان كه‌ بووه‌ هۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket