ئاكۆ گۆران به‌هونه‌ری به‌رگه‌گرتن وه‌ڵامی فشاره‌كانی رۆژگار ده‌داته‌وه
تاراوگە 01:49 PM - 2015-04-30هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ئاكۆ گۆران
هونه‌رمه‌ند ئاكۆ گۆران كوڕی بێ سه‌روشوێنكراوێكی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسه
له‌چوارچێوه‌ی كاروچالاكیه‌كانی ناوه‌ندی كلتوری كوردی نۆرنبیرگ ئێواره‌ی ٢٦26-4-2015 پێشانگای شێوه‌كاری تایبه‌ت به‌هونه‌رمه‌ند ئاكۆ گۆران كرایه‌وه.
ئه‌م پێشانگایه تا رۆژی16-4 به‌رده‌وامده‌بێت و رۆژانه پێشوازی له‌میوانانی ده‌كات.
له پێشانگاكه‌دا هونه‌رمه‌ند 59 تابلۆی به‌قه‌باره‌ی جیاواز نمایشكردووه كه زۆربه‌ی تابلۆكانی گه‌وره‌ییان ٥٠x٧٠سم و چوارتابلۆیان یه‌ك مه‌ترو بیست سانتیمه‌ترو ئه‌وانیتر قه‌باره‌یان بچوكه‌و ٣٠x٣٠سم ده‌بن.
تابلۆكانی هونه‌رمه‌ند بارگاوی بوون به‌توانایه‌كی به‌هێزو ورده‌كاری و سه‌لیقه‌ی وردی داهێنه‌رانه‌و رۆچوون به‌جیهانه فراوانه‌كه‌ی هونه‌ری كۆلاج و زیندوكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته مردووه‌كان و به‌كارهێنانه‌وه‌یان له‌جوڵه‌یه‌كی پڕله‌هارمۆنی ره‌نگ و تۆنه گه‌رم و ئاڵ و سارده‌كانی بوون و هه‌ناسه‌كانی ژیان و دروستكردنه‌وه‌ی ئومێد، بۆهه‌ستانه‌وه‌و پێكردنی چراخانێك له‌ڕه‌نگ و توانای كه‌سێكی بێ‌ناز كه‌وتووی ده‌ستی رۆژگار، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆزبریه‌كان و به‌رجه‌سته‌كردنی گیانی به‌رگه‌گرتن و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌و ململانێ و به‌خشینی به‌رهه‌مێكیتر له‌كاری داهێنه‌رانه‌دا تائه‌وڕاستیه بسه‌لمێنێت كه هونه‌ری زیندوو ده‌نگی خه‌باتی گه‌لێكه له‌پێناوی ژیان و پارێزگاری له‌نرخ و به‌هاجوانه‌كانی بوون له‌لایه‌ك و شارستانیه‌ت و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مێژووی غه‌در به‌زمانێكی پڕله‌جوانی و له‌سۆنگه‌ی ئه‌و به‌هایانه‌شه‌وه به‌ها مه‌زنه‌كانی په‌یامی هونه‌رو شاكارو داهێنانه‌كانی پێ ده‌وتین.
ئه‌حمه‌دی خانیم بیركه‌وته‌وه كه‌ده‌یویست له‌ڕێگه‌ی مه‌موزین و داستانی پڕله‌ناكامی عه‌شق و خۆشه‌ویستیه‌كه‌وه به‌رچاوڕوونی بدات و په‌یامێك بدا به‌نه‌یارانی كورد كه‌هه‌میشه خاوه‌نی قسه‌ی زبربوون و پێیان بڵێت كورد هه‌ر شه‌ڕی نه‌كردووه‌و شه‌اخوازنیه، به‌ڵكو كورد پێكهاته‌ی جوانی وخۆشه‌ویستی و عه‌شقێكی ئینسانیه‌و له‌وێوه ده‌یه‌وێ بڵێ هونه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی شارستانیه‌ته‌و زمانی داهاتووی هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌كه گه‌ربیه‌وێ به‌زیندوێتی بمێنێته‌وه‌و روبه‌ڕوو به‌رامبه‌ر به‌زبریه‌كان ببێته‌وه.
تابلۆكانی ئاكۆ گۆران توانایه‌كی گه‌وره‌و داهێنه‌رانه‌ی ئه‌وتۆی پێوه‌بوو كه‌ده‌چویته به‌رده‌م هه‌ر تابلۆیه‌كی زه‌حمه‌ت بوو بزانی ئه‌وه كاری كۆلاجه (پێكه‌وه‌لكاندن) بگره واتده‌زانی كه‌به‌بۆیه‌كراوه، ئه‌گه‌ر زۆر به‌وردی سه‌رنجت نه‌دابایه‌و لێی ورد نه‌بویتایه‌ته‌وه نه‌تده‌زانی كاری كۆلاجه ئه‌گه‌رچی هۆڵه‌كه روناك و موزیكێكی گونجاو له‌گه‌ڵ بینین و ته‌ماشا هه‌ستی فراوان ده‌كردی، به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌ی چاویشی كزبوایه پێویستی به‌چاویلكه هه‌بوو تابزانێت به‌چ ورده‌كاریه‌ك كراوه، بگره ئه‌و چاوانه‌ش كه‌ساغ بوون هه‌ندیكجار پێویستیان به‌چاویلكه یان سه‌رنجی ورد هه‌بوو هه‌شبوو به‌سه‌ریا تێده‌په‌ڕی!! له‌وده‌رگایه‌وه له‌كاتی ته‌ماشاكردنی تابلۆكاندا له‌تواناو داهێنان و ورده‌كاری و ماندوێتی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌گه‌یشتی هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌چه‌پڵه‌باران كرا.
له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا پێشوازی له‌ژماره‌یه‌كی دیار له‌كوردستانیان و كه‌سانی رۆشنبیر‌و چالاكوانانی سیاسی حزب و لایه‌نه‌كان كرا به‌تایبه‌تی له‌ژماره‌یه‌ك ئه‌ڵمان كه‌تیایاندا نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندو دۆستانی هونه‌رو گه‌له‌ریستی تێدابوون، هه‌موو تێكڕا ده‌ستی داهێنانی هونه‌رمه‌ندیان گوشی و له‌ده‌فته‌ری تۆماری پێشانگاكه‌دا گوڵبارانی وشه‌ی پڕنه‌ناخ و خوێندنه‌وه بۆ پێشانگاكه‌كرا.
لای خۆشیه‌وه‌و له‌وته‌یه‌كدا نه‌وزاد قه‌فتان به‌رپرسی ناوه‌ندی كلتوری كوردی وته‌یه‌كی به‌زمانی ئه‌ڵمانی پێشكه‌ش به‌میوانان كرد‌و وتی: گه‌ر یه‌كێك له‌نزیكه‌وه هونه‌رمه‌ند ئاكۆ نه‌ناسێت به‌م هه‌موو گه‌ش بینی و جوانكارییه‌وه له‌تابلۆكانیدا واده‌زانێت ژیانێكی زۆرخۆشی به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام ئاكۆ یه‌كێكه له‌هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و میللـه‌ته‌ی كه‌هه‌میشه له‌فه‌زای ناخۆشی و جه‌نگ و تراژیدیادا ژیاوه، له‌وڕوانگه‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ئاكۆ منداڵ بووه كاتێك كه‌باوكی به‌ده‌ستی رژێمی سه‌دام بێ سه‌روشوێن كراوه‌و شه‌هید بووه، هه‌ربۆیه گه‌وره‌یی هونه‌رو به‌رگه‌گرتنی ئینسانه جوانه‌كان خۆی له‌م پێشانگایه‌دا ده‌بینێته‌وه كه تیایدا ئاكۆ گۆران ناخۆشیه‌كانی وه‌رگێڕاوه‌ته ستایلی به‌رگه‌گرتن و جوانیه‌كان و هه‌ستانه‌وه‌و چاوبرینه دوارۆژی سه‌ركه‌وتن و بونیاتنان.
له‌پێشانگاكه‌داو له‌وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی PUKmediaدا هونه‌رمه‌ند ئاكۆ گۆران رایگه‌یاند: كاره‌كانم كاری كۆلاجه‌و واته سه‌ربه‌شێوازی قوتابخانه‌ی ته‌جریدی ئه‌بستراگه، به‌ڵام من كۆلاجه‌كه‌م به‌ستایلێكی تایبه‌ت به‌خۆم به‌كارهێناوه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌به‌كارهێنانی بۆیاخ ده‌چێت نه‌ك كه‌ره‌سته‌ی مردوو.
ویشی: مه‌به‌ستم بوو ناوی بنێم به‌رگه‌گرتن و پێناسه‌ی پێشانگاكه‌ی پێبكه‌م وه‌ك له‌وته‌ی ده‌لیلی پیشانگاكه‌دا هاتووه، چونكه ئێمه‌ی كورد هه‌میشه فشارمان له‌سه‌ر بووه، هه‌ربۆیه هه‌وڵمداوه ئه‌و ره‌شیانه بگۆڕم بۆ ره‌نگاوڕه‌نگ نه‌ك خۆم بچوك كه‌مه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و فشارانه‌داو بگره پێچه‌وانه‌م كردوه‌ته‌وه له‌كه‌ره‌سه‌یه‌كی مردووه‌وه به‌ڕه‌نگ و جوڵه گیانم كردوه‌ته‌وه به‌به‌رداو ئه‌وه‌م سه‌لماندووه كه‌هونه‌ره‌كه‌مان هونه‌ری به‌رگه‌گرتن وخۆڕاگری وبه‌رگریه.
سه‌باره‌ت به‌كه‌ره‌سته به‌كارهاتووه‌كانیش: كه‌ره‌سته‌ی كاغه‌زی فڕێدراوم له‌ماته‌ریالێكی مردووه‌وه زیندوكردۆته‌وه وه‌ك له‌تابلۆكاندا ده‌یبینی.
هونه‌رمه‌ند ئاكۆ گۆران ساڵی1967 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه، ساڵی 195-1989 به‌شی شێوه‌كاری ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدای ته‌واوكردووه‌و چه‌ندین پێشانگای تایبه‌تی كردۆته‌وه‌و له‌چه‌ندین پێشانگای به‌كۆمه‌ڵی هونه‌رمه‌نداندا به‌شداری كردووه، له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا یه‌كێك بووه له‌گروپی هه‌شتی هاورێیانی شێوه‌كارو ساڵانی 1992-1993-1994 ئه‌م گروپه‌ی هاورێیانی شێوه‌كار چه‌ندین چالاكیان له‌یاده‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و مه‌رگه‌ساته‌كاندا نواندووه.
ساڵی 2012 له‌شاری ئیڤه‌ردۆنی سه‌ربه لۆزان له‌سویسرا پێشانگای كردۆته‌وه.
ئاكۆ گۆران پێیی وایه له‌سه‌ر هه‌مان شێوازی خۆی به‌ستایلێكی نوی به‌رده‌وام ده‌بێت و وتیشی: هێزێكم تێدایه كه‌بڕوام به‌خۆم هه‌بێت و به‌رده‌وام بم ئه‌و ستایله‌ش وای لێكردم كه شێوازی كاری كۆلاجه‌كه ناوبنێم (ئاكۆلاج) وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ستایلی تایبه‌ت به‌خۆم له‌قوتابخانه‌ی كۆلاجدا وه‌ك له‌ده‌لیلی پێشانگاكه‌دا كردوومه به‌ناونیشان وحه‌رفی یه‌كه‌می ناوه‌كه‌ی خۆمم بۆ كۆلاج زیادكردوه.
له‌پێشانگاكه‌دا ده‌لیلێك به‌كوالێتی به‌رزو جوان بۆ ئه‌و تابلۆیانه ئاماده‌كرابوو، مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ش به‌كۆكتێل و شیرینی وخواردنی كاری ده‌ستی و ئیشی هه‌ویری كورده‌واری و خواردنه‌وه‌ی چاو شه‌راب ئاماده‌كرابوو.
PUKmedia شه‌هاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28