ژنێك دیاری بكرێت بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ژنان 01:50 PM - 2015-04-27هه‌ست و به‌رپرسیاریه‌تی ژنان تاقیبكرێته‌وه
دوو نوسه‌ری به‌ناوبانگی جیهانی پێشنیاری كاندیدكردنی ژنێك بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردوه‌و پێیانوایه كاتی ئه‌وه‌یه كه هه‌ست و به‌رپرسیاریه‌تی ژنانیش كاردانه‌وه‌یان به‌سه‌ر ئاشتی و پاراستنی به‌ها مرۆییه‌كاندا هه‌بێت.
هه‌ردوو نوسه‌رو كه‌سایه‌تی جیلان سورنسین كه‌پێشتر به‌رپرس بووه له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و جین كراسنۆ وانه‌بێژ له‌زانكۆی پێگه‌یاندنی سه‌ركرده جیهانیه‌كان له نیۆرك له وتارێكدا كه‌له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاوكراوه‌ته‌وه نوسیویانه: له‌سه‌روبه‌ندی نزیك بوونه‌وه‌ی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی بانكی مۆن ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه كۆتاییه‌كانی ساڵی 2016 یه، چیتر كاتی ئه‌وه هاتووه ژنێك بۆ ئه‌و پۆسته كاندیدبكرێت و ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه بگرێته ئه‌ستۆ.
ئه‌و دوو نوسه‌ره ئه‌وه‌شیان رونكردوه‌ته‌وه: له‌ماوه‌ی 70 ساڵی رابردووی دامه‌زراندنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تاكو ئێستا هه‌شت كه‌سایه‌تی ئه‌و پۆسته‌ی گرتووه‌ته ده‌ست، كه هه‌موویان پیاوبوونه و له‌وڵاتانی نه‌رویج، سوید، بۆرما، نه‌مسا، میسر و غانا و كۆربایی باشور، بۆیه چیتر كاتی ئه‌زمونگه‌رایی ژنێكه له‌و پۆسته‌داو پێویسته كه‌سایه‌تیه جیهانیه‌كان و وڵاتانی دیموكراسی خواز له‌سه‌ر ئه‌وه بێنه ده‌نگ و پشتیوانی ئه‌و پێشنیاره بكه‌ن.
جه‌ختیانیشكردوه‌ته‌وه: هه‌موو كه‌سێك ئامانجی خۆی هه‌یه، بێگومان هه‌ر ژنێكیش ئامانجی خۆی هه‌یه، بۆیه جیهان پێمان ده‌ڵێت ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ست وتوانا و ئه‌زمونگه‌رایی ژن بكه‌وێته كار‌و پشتیوانی له‌ئاشتی و به‌ها مرۆییه‌كان بكات.
PUKmedia و/ سامان یاروه‌یس
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28