كاك ئاوات‌و هاوڕێكانی له‌كاتێكدا بوونه سه‌رقافڵەی تێكۆشه‌ران
ی.ن.ک 10:53 AM - 2015-04-21تێكۆشه‌ری دێرین شه‌هید ئاوات عه‌بدولغه‌فور
كاك ئاوات‌و هاوڕێكانی له‌كاتێكدا بوونه سه‌رقافڵەی تێكۆشه‌ران، كه‌م كه‌س ده‌یوێرا خۆی له‌قه‌ره‌ی خه‌بات بدات
كاك ئاواتیش وه‌ك زۆر هه‌ڤاڵی دیكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌جێی هێشتین‌و ماڵئاوایی كرد، ئه‌ویش دوای خۆی مێژوویه‌كی پڕ له‌خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیی بێ پسانه‌وه‌ی بۆ گه‌له‌كه‌ی تۆماركرد‌و مه‌دالیای تێكۆشان‌و كوردپه‌روه‌ریی به‌گه‌ردنی بنه‌ماڵه‌و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كه‌یدا كرد.
كاك ئاوات هه‌ر له‌هه‌ڕه‌تی لاوێتییه‌وه به‌شداریی كایه‌ی سیاسی كردووه‌و چۆته نێو مه‌یدانی خه‌بات‌و تێكۆشان‌و شۆڕشه‌وه. هه‌ر زوو به‌شداریی كاری رێكخستن‌و خه‌باتی نهێنیی كردووه‌و له‌سه‌ره‌تاوه له‌دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌دا به‌شداربووه، كه ئه‌وكاته كه‌م كه‌س ده‌یوێرا توخنی كاری رێكخستن‌و خه‌باتی نهێنی‌و چالاكیی سیاسی بكه‌وێت، چونكه رژێمی به‌عسی فاشی به‌توندترین شێوه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی تێكۆشه‌رانی ده‌داو بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌كردن، چه‌ندین تێكۆشه‌ری ی.ن.ك قاره‌مانانه‌و به‌خۆڕاگری له‌زینداندا رووبه‌ڕووی زوڵم‌و زۆری رژێم ده‌بوونه‌وه، ئه‌وكاته كاری نهێنی‌و چالاكیی سیاسی ته‌نیا له‌كه‌سانی بوێر‌و ئازا‌و خۆنه‌ویست‌و چاونه‌ترس ده‌وه‌شایه‌وه، كه دواتر بوونه سه‌رقافڵه‌و ئیلهام به‌خش بۆ بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی‌و جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تیی ی.ن.ك و جه‌نابی مام جه‌لال.
ی.ن.ك سه‌ربه‌رزه به‌بیره‌وه‌ریی كاك ئاوات‌و هاوڕێبازو تێكۆشه‌رانی، كه بێ لادان، بێ نووچدان‌و بێ كۆڵدان درێژه‌یان به‌كاروانه‌كه‌ی داوه، هه‌ربۆیه لێره‌وه‌و له‌م بۆنه‌یه‌دا مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جارێكی تر هاوخه‌میی قووڵی ده‌رده‌بڕێت بۆ ماڵئاوایی فه‌رمانده‌و زیندانی سیاسی‌و كادری رێكخستنی نهێنی‌و به‌رپرسی دیار‌و كارای حكومی كه دوا پله‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو. هه‌روه‌ك ی.ن.ك خه‌باتی خوالێخۆشبوو هه‌موو تێكۆشه‌رانی رۆژانی سه‌خت، به‌رزده‌نرخێنێت‌و نادیده‌یان ناگرێت.
له‌ده‌ستدانی كاك ئاوات ته‌نها خه‌می خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو خه‌ساره‌تێكه بۆ ئێمه‌و یه‌كێتی‌و گه‌له‌كه‌مان‌و هاوڕێی‌و هاوسه‌نگه‌رانی، كه چل رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌ربه‌رزیی‌و شانازییه‌وه چووه كاروانی نه‌مرانه‌وه.
ی.ن.ك هه‌میشه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی له‌لا پته‌وبووه كه ده‌بێت هه‌میشه پشت به‌خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر ببه‌سترێت وه‌ك پڕه‌نسیپێكی جێگیر‌و نه‌گۆڕ، له‌مێژووی شۆڕش‌و خه‌بات‌و تێكۆشان‌و قۆناغه جیاجیاكانیشدا هه‌ر وایكردووه‌و به‌رده‌وام دووپاتی كردۆته‌وه كه سه‌رچاوه‌ی هێزو مانه‌وه‌و به‌ره‌وپێشچوونی ته‌نیا جه‌ماوه‌ره، بۆیه هه‌میشه له‌هه‌وڵدابووه بۆ به‌دیهێنانی ژیانێكی باشتر بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و چه‌سپاندنی زیاتری ئاشتی‌و دیموكراسی‌و هێنانه‌دیی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چه‌سپاندنی حوكمی قانون‌و سه‌روه‌ریی یاسا‌و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی وه‌ك په‌تایه‌كی كوشنده‌و دوژمن به‌گه‌ل‌و نیشتمان.
چله‌ی كاك ئاوات له‌دۆخێكی دژوار‌و هه‌ستیاردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م دووڕیانێكی سه‌خت‌و به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌دایه، له‌لایه‌ك سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌خوێنی تێكۆشه‌ری نه‌به‌ردو قاره‌مانان ده‌پارێزرێت‌و پارێزراوه دژ به‌تیرۆرو تیرۆریستان‌و دوژمنانی گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان. له‌لایه‌كی تریشه‌وه كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم له‌قه‌یرانی ئابووریی‌و دارایی‌و گرژییه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی‌و دواتریش پرسه نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، راسته‌وخۆ یاخود ناڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر هه‌موو هاونیشتمانییه‌كه‌وه كاریگه‌رییان به‌جێهێشتووه.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ناوچه‌كه‌مان رووبه‌ڕووی دڕنده‌ترین تاقمی تیرۆریستی له‌جیهاندا ده‌بێته‌وه كه به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردۆته‌وه‌و له‌شه‌ڕێكی سه‌پێندراو به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا، ئه‌م ئه‌ركه‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌م شه‌ڕه نه‌خوازراوو ناڕه‌وایه‌و به‌رده‌وام بوونی پێشڕه‌وییه‌كانی هه‌ر له‌كۆبانێ-وه تا ده‌گاته شه‌نگال‌و كه‌ركوك‌و ناوچه‌ی گه‌رمه‌سێر، پێویستی به‌پشتیوانی هه‌مووان هه‌یه له‌تاك به‌تاكی هاووڵاتیان‌و له‌هاوئاهه‌نگی‌و پته‌وكردنی زیاتری یه‌كڕیزیی‌و ته‌بایی نێوانی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش.
تیرۆر‌و تیرۆریستان ده‌یانویست، فه‌زای سیاسی‌و مه‌عریفی‌و كه‌لتوریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بگۆڕن، له‌و پێناوه‌شدا سڵیان له‌هیچ تاوانێك نه‌كردۆته‌وه هه‌ر له‌كوشتن‌و تۆقاندنه‌وه تا ده‌گاته جینۆسایدكردن‌و كۆمه‌ڵكوژیی دژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئه‌وه‌ی له‌شه‌نگالیش روویدا، باشترین نموونه‌یه. به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه، كه بۆته سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و راستییه‌یان سه‌لماند كه هیچ هێزو لایه‌نێك نییه بتوانێت ئیراده‌ی گه‌ل بشكێنێت.
له‌كاتێكدا كه ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریی ریشه‌یی‌و به‌رفراواندایه، ته‌نیا چه‌كێك كه به‌ده‌ستمانه‌وه بێت، چه‌كی یه‌كێتی‌و یه‌كگرتوویی‌و یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، به‌به‌رنامه‌و ستراتیجێكی زانستییانه كه خۆئاماده‌كردنه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه رووبدات له‌ناوچه‌كه‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له‌نێو ئه‌و پرسه ناوخۆییانه‌شدا كه ئه‌مڕۆ هاتوونه‌ته ئاراوه، بابه‌تی سیستمی حوكمڕانی‌و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانه، كه پێویسته:
*وه‌ك پڕۆژه‌ی هه‌رێمێكی خاوه‌ن مێژووی تراژیدیی تێڕوانینی قووڵی بۆ بكرێت.
*وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی زیاتر‌و قووڵكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی ریزه‌كانی گه‌ل‌و سه‌قامگیركردنی داهاتوویه‌كی رۆشن بۆ ئێستا‌و بۆ نه‌وه‌كان بخوێندرێته‌وه، چونكه ده‌ستوور په‌یوه‌ندیی به‌ئێستاو داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه.
*پێویسته وه‌ك دایكی یاساكان‌و بۆ یاسای هاوچه‌رخ‌و سیستمی پڕ له‌خزمه‌تگوزاریی‌و به‌دیهێنه‌ری ئارامی‌و به‌هێزكردنی دیموكراسی‌و سه‌ربه‌خۆكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری‌و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراوان‌و سنووردانان بۆ لادان‌و قۆرغكردن، سه‌یربكرێت‌و لێی بڕوانرێت.
ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی به‌زاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان‌و خاوه‌ندارێتیی ده‌ستوورمان هه‌بووایه، به‌شێكی زۆر له‌م گرفتانه‌ی ئه‌مڕۆ، قه‌یرانه نه‌خوازراوه‌كان‌و ناڕۆشنیی ئاینده، بێگومان روویان نه‌ده‌داو كاروانی به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌زموونه‌كه‌مان به‌ره‌و پێشتر‌و گه‌شەسه‌ندنی زیاتر ده‌چوو.
ده‌ستوور له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌ژیانی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌و گه‌له‌كه‌مانه‌وه هه‌یه كه گه‌لیش سه‌رچاوه‌ی مادی‌و مه‌عنه‌وی‌و هێزمانه، بۆیه پێویسته ده‌ستوورێكی هاوچه‌رخ‌و پێشكه‌وتوو دابڕ‌ێژین كه له‌ئاست داخوازیی‌و ویستی گه‌لدا بێت‌و به‌ڕوونی سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاری بكات‌و ده‌ستوورێكی نموونه‌یی‌و دیموكراتی بێت، به‌ڕێژه‌یه‌ك كه شوێن‌و ناوچه‌كانی تر سوودی لێ ببینن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئه‌م بڕوایه‌ی چه‌سپاندووه كه هه‌م بابه‌تی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌م پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته له‌كه‌شێكی ئارام‌و به‌گفتوگۆیه‌كی هێمنانه‌و شه‌فاف‌و به‌هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی مێژوویی، رێگه‌چاره‌یان بۆ بدۆزرێته‌وه. كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل‌و دیموكراسیدا بێت.
له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه ئێمه رامانگه‌یاندووه‌و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستورێكی هاوچه‌رخ‌و سیستمێكی په‌رله‌مانیی دیموكراتیداین كه تاكه ئامرازه بۆ داهاتوویه‌كی رووناك.
وه‌ك یه‌كێتی هه‌نگاوی داهاتووی ئه‌م هه‌رێمه رۆشن ده‌بینین، جگه له‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانمان قایم‌و هه‌میشه هێزی پێشمه‌رگه‌و ته‌واوی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ چاوكراوه‌ن‌و به‌پشتیوانیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك هه‌نگاو ده‌نێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بین له‌گوشارو داكۆكی بۆ ئاڕاسته‌كردنی پرسه‌كانی ناوخۆ بۆ به‌رژه‌وه‌نددی باڵای گه‌ل‌و نیشتمان‌و دیموكراسی.
ئەم وتارە رۆژی 19/4/2015 له‌ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینیی تێكۆشه‌ری دێرین ئاوات عه‌بدولغه‌فوردا وەک وتاری مه‌كته‌بی سیاسی خوێندرایه‌وه.
حاكم قادر حه‌مه‌جان عه‌زیز
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28