riklam

ژنان بنیاتنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ن و پێویسته‌ رێزیان لێبگیرێت‌

ژنان‌ 08:20 PM - 2015-04-20
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی دایك و هاوسه‌رو منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی دایك و هاوسه‌رو منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن

به‌بۆنه‌ی یادی 117 هه‌مین ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی.. لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سیمنارێكی تایبه‌تی له‌باره‌ی به‌كاڵاكردنی ژن له‌ هه‌ندێك كه‌ناڵی میدیای كوردیدا سازكرد.

له‌و سیمیناره‌دا كه‌له‌ هۆڵی دیالۆگ به‌به‌شداری رێخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مامۆستایانی راگه‌یاندن و چالاكوانانی ژنان به‌ڕێوه‌چوو ته‌ئكید له‌سه‌ر پێویستی رێزگرتنی ژن وه‌ك مرۆڤ و ده‌ركه‌وتنی ژنان له‌میدیای كوردیدا به‌دوور له‌ كاڵاكردن كرایه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌وێب سایته‌كان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا.

له‌ سیمیناره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ژنان بنیات نه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ن و پێویسته‌ رێزیان لێبگیرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنان دایك و هاوسه‌رو خوشك و نموونه‌ی میهره‌بانین.

كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: چه‌ند ساڵێكه‌ دیارده‌ی به‌كارهێنانی ژن وه‌كو كاڵا له‌میدیایی كوردیدا به‌تایبه‌ت له‌میدیای ئه‌له‌كترۆنی سه‌ریهه‌ڵداوه‌ ئه‌مه‌ش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی (رانك) و ترافیكی سایته‌كانه‌، كه‌ بوه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی چین و توێژی رۆژنامه‌نوسان و به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌نوسانی ژنان و كچان‌.

وتیشی: ئه‌م سیمیناره‌ له‌سه‌ر داوای رێكخراوه‌كانی ژنان و چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكی ژن سازكراوه‌.

كاروان ئه‌نوه‌ر باسی له‌وه‌شكرد: هه‌ر له‌ سیمیناره‌كه‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن  له‌تیف حسێن رۆژنامه‌نوس و پسپۆڕ له‌ بواری كۆمه‌ڵناسیدا خرانه‌ڕوو، كه‌بووه‌ مایه‌ی مشتومڕوو قسه‌ له‌سه‌ركردنی ئاماده‌بووان.

له‌كۆتایی سیمیناره‌كه‌شدا كۆمه‌ڵێك بیروڕاو پێشنیاری زۆر گونجاو ئاماده‌كران كه‌ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان وه‌ك ده‌ستپێك كاری له‌سه‌ر بكات بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ تاكو له‌داهاتوودا نه‌وه‌ك گه‌شه‌بكات به‌ڵكو بنه‌بڕ بكرێت.




PUKmedia فۆتۆ- ئه‌ژین قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket