عیراق‌و دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی
بیروڕا 10:58 AM - 2015-04-20ئالان ره‌ئووف
دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2002 بۆ سزادان و لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی تاوانی جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژی و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن دامه‌زراوه، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی تاوانه‌كانی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌ندامی ئه‌م دادگایه بن كه تاكو ئه‌مڕۆ 121 ده‌وڵه‌ت ئه‌ندامن و وڵاتانی گه‌وره‌ی وه‌ك ئهمریكاو رووسیاش ره‌خنه‌و ته‌حه‌فوزیان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره دادگایه هه‌یه و ئه‌وه‌ش مایه‌ی پرسیار‌و تێڕامانه..
عیراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه لهرابردوویهكی دووره‌وه تا ئه‌مڕۆش تاوانی گه‌وره‌ی وه‌ك تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی و جینۆسایدی به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كانی تیا ئه‌نجامدراوه، ده‌بوو له دوای رووخاندنی رژێمی سه‌دام یه‌كێك له‌كاره‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته تازه‌یه‌ی عیراق هه‌وڵدان بووبێت بۆ بوونه ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ویش بۆ خاتر رێگرتن له تاوانه‌كانی جه‌نگ و دژ به‌مرۆڤایه‌تی و جینۆساید و هه‌وڵدان بۆ دادگاییكردنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌موو ئه‌و كه‌س و گروپ و لایه‌نانه‌ی ئه‌م جۆره تاوانانه له عیراقی نوێ‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌ڵام ئه‌ندامبوونی عیراق له‌م دادگایه به‌رپرسانی باڵای ئه‌م وڵاته و دامه‌زراوه سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كانی ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی و پابه‌ندبوونی ره‌ها به پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و نه‌كردنی تاوانی جۆراوجۆر‌و دژ به‌مرۆڤایه‌تی.
كهمنین ئه‌و جینۆساید و تاوانه دژ بهمرۆڤایهتیانهی له دوای رووخاندنی رژێمی سه‌دام له لایه‌ن گروپ و تاقمه تیرۆرستییه‌كانی ناو عیراق و ده‌ره‌وه‌ی عیراق دژ به نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاجیاكانی ئه‌م وڵاته ئه‌نجامدراون كه دوواهه‌مینیان جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان بوو له سه‌ر ده‌ستی داعش، ئه‌ندام بوونی عیراق له‌و دادگایه زۆر سه‌ركرده‌و گروپ‌و هاوكارانی تیرۆرستانی ده‌خسته قه‌فه‌زی لێپرسینه‌وه‌و سزادانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، به‌ڵام كهمیشنین ئه‌و تاوانه جۆر به‌جۆرانه‌ی به شێوازی جیاجیا له‌لایه‌ن هێزه ئهمنییهكانو گروپ‌و میلیشیا جیاجیاكانه‌وه دژ به پێكهاته‌كانی عیراق ئه‌نجام دراون و ده‌درێن، دواجار ئه‌وانیش وه‌ك تاوانبار‌و بكه‌ری تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ خۆیان و حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌خسته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی و لێپرسینه‌وه‌ی سزاكانی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه بۆ عیراق و كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و هێزه ئه‌منییه‌كان و گروپه چه‌كداره جۆرا و جۆره‌كانی، ئه‌ندام نه‌بوون باشتره نه‌ك ئه‌ندام بوون.
ئالان ره‌ئووف
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22