به‌ردی زراو، هۆكاری دروستبوون و چاره‌سه‌ر
ریپۆرتاژ 01:55 PM - 2015-04-16یه‌كێك له نه‌خۆشیه بڵاوه‌كانی له‌شی مرۆڤه
به‌ردی زراو یه‌كێك له نه‌خۆشیه بڵاوه‌كانی له‌شی مرۆڤه، له وڵاتانی ئه‌وروپا رێژه‌ی 10%- 15% ی خه‌ڵك دوچاری ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن، نه‌خۆشیه‌كه بریتیه له خه‌ستبوون و ره‌قبوونی بڕێك له‌و شله‌یه‌ی (شله‌ی زه‌رداو) كه بۆ هه‌رسكردنی خواردن به‌كاردێت، ئه‌و شله‌یه له جگه‌ردا دروستده‌بێت و له كیسی زراودا كۆده‌كرێته‌وه‌و خه‌ستده‌كرێته‌وه، له كاتی هه‌رسكردنی خواردندا ده‌ڕژێنرێته ناو ریخۆڵه.
شله‌ی زه‌رداو له ئاوێته‌یه‌كی هاوسه‌نگی نێوان ئاو (water) ، كۆڵسترۆڵ (cholestrol) و ترشی زه‌رداو (bile acides)و فۆسفۆلیپید( phospholipide)، بۆیه‌ی زه‌رداو (pigment bilirubin) سودیۆم (Na) پۆتاسیۆم (K) و كانزای تر پێكهاتووه، ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگی له نێوان ئه‌و پێكهاتانه‌ی ناو زه‌رداو تێكبچێت یان رێژه‌ی یه‌كێك له پێكهاته‌كان زیادی كرد، یان به پێشه‌وانه‌وه رێژه‌كه كه‌می كرد كۆڵسترۆڵ و بۆیه‌كانی زه‌رداو له تێكه‌ڵه‌ی شله‌ی زه‌ردا ناتوێنه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی شله‌كه‌وه له بن دیواری كیسی زراودا كۆده‌بنه‌وه‌و ره‌قده‌بن و به‌ردی زراو دروستده‌كه‌ن.
زیادبوونی رێژه‌ی كۆڵسترۆڵی زه‌رداو، زیادبوونی رێژه‌ی بۆیه‌كانی زه‌رداو و كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ترشه‌كانی زه‌رداو، كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی فۆسفۆلیپیدی زه‌رداو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ردی زراو له كۆڵسترۆڵ و بۆیه‌كانی زه‌رداو دروسببێت، به‌ردی زراو له‌ڕووی پێكهاتنه‌وه 3 سێ جۆره (به‌ردی كۆڵسترۆڵ، به‌ردی بۆیه‌كانی زه‌رداو به‌ردی تێكه‌ڵه له كۆڵسترۆڵ و بۆیه‌كانی زراو).
هه‌ندێك جار به‌ردی زراو ته‌نها یه‌ك دانه‌یه(single stone)، به‌ڵام زۆربه‌ی كات ژماره‌یه‌كی زۆری به‌ردی زراوله قه‌باره‌ی جیاجیا پێكه‌وه دروستده‌بن (multiple stones).
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی به‌ردی زراو:
1-زۆربه‌ی كات 80%ی به‌ردی زراو هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشی له له‌شی مرۆڤدا دروستناكات، له كاتی گه‌ڕان و پشكنینی پزیشك بۆ نه‌خۆشی تر به‌تایبه‌تی له كاتی به‌كارهێنانی سۆنه‌ردا (ultrasound) به‌ردی زراو له كیسی زراوی نه‌خۆشه‌كه‌دا ده‌دۆزرێته‌وه.
2-به‌ردی زراو بۆری كیسی زراو (cystic duct) ده‌گرێت و رێگری خاڵیكردنی شله‌ی زه‌رداو ده‌گرێت، ده‌بێته هۆی هه‌ڵئاوسانی كیسی زراو و دروستبوونی ئازار له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لای راست و سه‌ردڵی نه‌خۆشه‌كه‌دا، هه‌ندێك جار ئازاره‌كه له ناوشان یان سه‌رشانی راستی نه‌خۆشه‌كه‌دا هه‌ستی پێده‌كریت، ئه‌م ئازاره بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك یان چه‌ند سه‌عاتێك ده‌مێنێته‌وه، زۆربه‌ی كات له 90%ی به‌رده‌كه بۆری كیسی زراوبه‌رده‌دات و ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو كیسی زراو و ده‌رگا له‌سه‌ر شله‌ی زه‌رداوه‌كه ده‌كرێته‌وه‌و كیسی زراو خاڵی ده‌بێته‌وه، بۆ یه‌كجار ئه‌م ئازار‌و ده‌رده پێیده‌ڵین ژانه زراو (biliary colic)، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رده دوباره بوه‌وه، به‌رده‌كه چه‌ندجارێك كیسی زراوی هه‌ڵئاوساندو ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری كرد، دیوی ناوه‌وه‌ی كیسی زراو دوچاری هه‌وكردن ده‌كات و پێیده‌ڵین هه‌وكردنی درێژخایه‌نی كیسی زراو (chronic cholecystitis)، ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ ماوه‌ی زیاتر له 24 سه‌عات به‌ردی زراوه‌كه بۆری كیسی زراوی به‌رنه‌دا ئه‌وا میكرۆبه‌كان له ناو كیسی زراودا زیاد ده‌كه‌ن و چالاك ده‌بن و هه‌وكردنی كتوپڕی كیسی زراو دروستده‌كه‌ن(acute chlecystitis)، ئازاری نه‌خۆشه‌كه زیاد ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت، نه‌خۆشه‌كه گه‌رم ده‌بێت و تای لێدێت، ئه‌گه‌ر ده‌ست بخه‌یته سه‌ر سكی نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به ئازار ده‌كات، رێژه‌ی خڕۆكه سپیه‌كانی ناو خوێنی نه‌خۆشه‌كه زیاد ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وام بێت نه‌خۆشه‌كه دوچاری دومه‌ڵی كیسی زراو ده‌بێت (empayema gallbladder) و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری به‌په‌له ده‌بێت.
3-جاری وا هه‌یه به‌ردی زراو له بۆری كیسی زراوه‌وه داده‌به‌زێت و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ناو بۆشایی بۆری گشتی زراو ( common bile duct)، له‌و كاته‌دا ئه‌گه‌ر هه‌یه رێگه‌ی دابه‌زینی شله‌ی زه‌رداو بگرێت و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو خوێن و نه‌خۆشه‌كه‌و دوچاری زه‌ردویی (jaundice) بكات.
یان بۆری زراو بگرێت و دوچاری هه‌وكردنی كتۆپڕو مه‌ترسیداری بۆری گشتی زراوی بكات(cholangitis )، نیشانه‌كانی بریتیه له سك ئێشه، زه‌ردۆیی و له‌رزو تا.
جاری وا هه‌یه به‌ردی زراو له بۆری كیسی زراو و بۆری گشتی زراو تێده‌په‌اێت و كۆتایی بۆری په‌نكریاس ده‌گرێت، نه‌خۆشه‌كه دوچاری هه‌وكردنی په‌نكریاس ده‌كات.
ئه‌گه‌ر به‌رده‌كه زۆر بچوك بێت، هه‌ندێك ئازار دروستده‌كات و هه‌موو بۆریه‌كانی زراو و په‌نكریاس ده‌بڕێت و ده‌گاته ناو ریخۆڵه‌و له رێگه‌ی پاشه‌رۆوه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ.
4-جاری وا هه‌یه به‌رده گه‌وره‌كانی زراو بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له ناو كیسی زراودا ده‌مێننه‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌م به‌رده گه‌ورانه دیوی ناوه‌وه‌ی دیواری كیسی زراو بریندار بكه‌ن و دوچاری شێرپه‌نجه‌ی زراوی بكات (carcinoma of gallbalder).
5- ئه‌گه‌ر روی ده‌ره‌وه‌ی به‌ردی گه‌وره‌ی زراو تیژ بێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دیواری كیسی زراو كونبكات و له‌وێشه‌وه دیواری ریخۆله‌ی دوانزه‌گرێ كونبكات و بچێته ناو ریخۆڵه‌و له كۆتایی ریخۆڵه باریكه‌دا نه‌خۆش دوچاری گیرانی ریخۆڵه بكات (intestinal obstruction) .
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌گه‌ری توشبونیان به به‌ردی زراو زۆره:
1-ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون یان رێژه‌ی كۆڵسترۆڵی خوێنیان به‌رزه.
2-به شیێوه‌یه‌كی گشتی نه‌خۆشی به‌ردی زراو له‌و كه‌سانه‌دا دروستده‌بێت كه ته‌مه‌نیان له سه‌روی 40 ساڵانیه‌وه‌یه.
3-نه‌خۆشی به‌ردی زراو له ژن‌دا زۆرتره له چاو پیاودا، ئه‌وه‌ش به هۆی هۆڕمۆنی ئسترۆجینی زۆری له‌شی ژنه‌وه ده‌بێت یان به‌هۆی ئه‌و حه‌بانه‌وه ده‌بێت كه بۆ رێگرتن له سكپڕبوون به‌كاردێت، حه‌ب و هۆڕمۆنه‌كان ده‌بنه هۆی سستی كیسی زراو و مانه‌وه‌ی زۆری شله‌ی زه‌رداو و خه‌ستبوونه‌وه‌ی و ئه‌گه‌ری دروستكردنی به‌ردی زراو.
4-ئه‌وكه‌سانه‌ی زۆر ده‌خۆن و دره‌نگ دره‌نگ نان ده‌خۆن، شله‌ی زه‌رداویان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له كیسی زراودا ده‌مێنێته‌وه‌و خه‌ستده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌ردی زراو له‌م كه‌سانه‌دا زیاد ده‌كات.
5-ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناو بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا نه‌خۆشی به‌ردی زراو هه‌یه، ئه‌گه‌ری زیاتر هه‌یه دوچاری ئه‌و نه‌خۆشیه ببن له چاو ئه‌و كه‌سانه‌دا كه ئه‌و نه‌خۆشیه له بنامه‌ڵكه‌یاندا نیه.
6-ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوچاری نه‌خۆشی كه‌م خوێنی زگماكی بوون، وه‌ك (spherocytosis),(sickle cell anemia) (thalassemia) خڕۆكه سوره‌كانی خوێنیان زوو ده‌شكێت و رێژه‌ی بۆیه‌ی بلیرۆبینی خوێنیان به‌رزتره له چاو كه‌سانی تردا به رێژه‌یه‌كی زیاتر ئه‌گه‌ری توشبوونیان هه‌یه به به‌ردی زراو.
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌ردی زراو: ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ تواندنه‌وه‌ی به‌ردی زراو به‌كارهاتوون ،سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ئه‌و ئاله‌تانه‌ی بۆ شكاندن و وردكردنی به‌ردی زراو به‌كارهاتوون به هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، بۆیه تا ئه‌مڕۆ نه‌سته‌رگه‌ری ته‌نها جاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌ردی زراوه.
1-ئه‌گه‌ر به‌رده‌كه له ناو كیسی زراودا بوو، ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه كیسی زراوهه‌ڵبگیرێت ( cholecystectomy).
2-ئه‌گه‌ر به‌رده‌كه له ناو بۆڕی گشتی زراودا بوو ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی دوربینی هه‌ناوبینیه‌وه (ERCP) یان له‌ڕێگه‌ی دوربینی سكه‌وه (Lparascopy)یان له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ئاساییه‌وه(open choledocotomy)به‌ردی بۆریه‌كه ده‌ربهێنریت، دواتر كیسی زراو به نه‌شته‌رگه‌ی هه‌ڵده‌گیرێت.
خۆپاراستن له نه‌خۆشی به‌ردی زراو:
1-له‌سه‌ر خۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش.
2-خۆدورخستنه‌وه له زۆر خۆری و قه‌ڵه‌وی.
3-خواردنی زۆری ئاو و شله‌مه‌نی وسه‌وزه و میوه كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی گۆشت و چه‌وری.
4-كه‌مخۆری و دایمخۆری.
5-وه‌رزش و جوڵه‌ی له‌ش.
6-په‌یڕه‌وكردنی رێنمایی پزیشكی بۆ دوركه‌وتنه‌وه له كاریگه‌ریه خراپه‌كانی به‌ردی زراو.
PUKmedia ئا/ رێزه حسێن
ئه‌م نوسینه له په‌یجی رۆشنبیری ته‌ندروستی وه‌رگیراوه د.فایق گۆڵپی نوسیویه‌تی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28