riklam

فرانكفۆرت.. جه‌خت له‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردو عیراقی ده‌كرێته‌وه‌

تاراوگە‌‌ 07:28 PM - 2015-04-15
.

.

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی عیراق له‌ فرانكفۆرت، به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا جه‌ختی له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی كونسوڵیه‌ت بۆ ره‌وه‌ندی عیراقی به‌گشتی و ره‌وه‌ندی كوردی به‌تایبه‌تی كرده‌وه‌.

رۆژی 14-4-2015 دلێر سه‌یده‌ له‌ چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانی و عیراقییه‌كاندا سه‌ردانی كونسوڵیه‌تی گشتی عیراقی له‌ فرانكفورت كردو له‌لایه‌ن علی هادی البیاتی كونسوڵی گشتی و سكرتێری كونسوڵخانه‌وه‌ پێشوازیكرا.

له‌ دیدارێكدا جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرایه‌وه‌و كارو خزمه‌تگوزارییه‌كانی ره‌وه‌ندی عیراقی به‌گشتی باسی لێكرا.

له‌ به‌رامبه‌ردا كونسوڵی گشتی عیراق خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ ده‌ربڕی و هیواشی خواست له‌ رۆژانی داهاتووی نزیكدا، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه‌ كوردستانی و عیراقییه‌كان دابنیشێت و گوێبیستی راوبۆچوون و كێشه‌كانیان بێت.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ په‌یامنێری PUKmedoa ئاماده‌بوو، كونسوڵی گشتی عیراق ئاماژه‌ی به‌ كارو چالاكییه‌كانی كونسوڵیه‌ت كردو په‌یوه‌ندی دۆستانه‌شی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كان كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی عیراقن به‌گرنگ وه‌سفكردو كونسوڵیه‌تیشی به‌ ماڵی هه‌موو عیراقییه‌كان ناوبرد، له‌هه‌مانكاتدا كاره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیشی به‌ بنه‌مای كاری كونسوڵیه‌ت و نوێنه‌رایه‌تی عیراقییه‌كان وه‌سفكرد.

PUKmedia  راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا

5927161542015_DSC01385.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket