riklam

خولێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 01:13 PM - 2015-04-12
.

.

رۆژی 12-4-2015، رێكخراوی رێباز فاوه‌نده‌یشن، خولێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ مامۆستایان و كارمه‌ندانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌ شاری سلێمانی له‌ هۆڵی زانكۆی ناوبراو كرده‌وه‌.


خوله‌كه‌ له‌ ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆرِو شاره‌زا له‌ بواره‌كه‌دا ده‌وترێته‌وه‌ كه‌ تیایدا چه‌ندین زانیاری سه‌رده‌میان سه‌باره‌ت به‌ حاڵه‌ته‌ كتوپرِه‌كان و كاردانه‌وه‌ی دروستی ته‌ندروستی و فریاكه‌وتنی خێرا به‌ به‌شداربووان ده‌وترێته‌وه‌.


له‌و خوله‌دا زیاتر له‌ 50 مامۆستا و كارمه‌ندی به‌شه‌ جیاجیاكانی زانكۆی ناوبراو به‌شداربوون.


خوله‌كه‌ له‌سه‌ر داواكاری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كراوه‌ته‌وه‌و رۆژانه‌ خوله‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 8 سه‌عات به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.


جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه‌ له‌پاش ته‌واوكردنی خوله‌كه‌ به‌شداربوان بروانامه‌ی به‌شداریكردنیان پێده‌درێت.


PUKmedia   راگه‌یاندنی رێكخراوی رێباز فاوه‌نده‌یشن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket