riklam

هاووڵاتیەك 43 پارچە شوێنەوار رادەستی بەڕێوەبەرایەتیەك دەكات

شوێنەوار‌‌ 05:02 PM - 2015-04-09
لەناو زەوییەكەیدا دۆزیویەتیەوە

لەناو زەوییەكەیدا دۆزیویەتیەوە

بەڕێوەبەری شوێنەرانی پارێزگای نەجەف رایدەگەیەنێت لەلاەین هاووڵاتیەكەوە 43 پارچە شوێنەواریان رادەستكراوە كە مێژووەكەیان بۆ سەردەمی دەسەڵاتی شانشینی مەنازیرە.

محەمەد بەدەن بەڕێوەبەری شوێنەواری پاریچزگای نەجەف لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:هاووڵاتیەكی دانیشتوای ناحیەی مەشخابی سەر بەپارێزگای نەجەف 43 پارچە شوێنەواری رادەستی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان كردوەو مێژووی پارچە شوێنەوارییەكانیش بۆ سەردەمی دەسەڵاتی شانشینی مەنازیرەكان دەگەڕێتەوە كە 400 ساڵ پێش گەیشتنی ئیسلام بۆ عیراق فەرمانڕەواییان كردوە.

ئەوەشی رونكردوەتەوە كە ئەو پارچە شوێنەوارانە لە پەیكەرو گۆزەو مەركانەی ئاو پێكهاتون و زۆربەشیان تەواون و شكاونین و ئەو هاووڵاتیە لە زەوییەكەیدا دۆزیویەتیەوەو لەسەر بنەمای فەتوای سەید عەلی سیستانی كە فرۆشتن و مامەڵەكردنی بەشوێنەوارەكانەوە حەرامكردوە كە موڵكی دەوڵەتن بۆ شوێنەواری نەجەفی گەڕاندوەتەوە. 

هەر لەمیانەی رادەستكردنەوەی ئەو پارچە شوێنەرانەدا، حسێن شەریفی ئەندامی لیژنەی گەشتوگوزارو شوێنەواری پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: لیژنەكەیان پرۆژە یاسایەكی بۆ پاراستنی شوێنەوارەكان لەحكومەتەوە پێشگەیشتوەو دوای ئەنجامدانی گۆڕانكاری تێیدا لەلایەن لیژنەكەیانەوە دەیبەنە ناو هۆڵی پەرلەمان.
ئەو ئەندامەی لیژنەی گەشتوگوزارو شوێنەواری پەرلەمانی عیراق داواشی لەوڵاتانی ئەمریكاو ئیسرائیل كرد كە ئەو پارچە شوێنەوارەانەی لەماوەی رابردودا بەتایبەت دوای پرۆسەی رزگاركردنی عیراق بەرەو دەرەوە براون بۆ عیراقی بگەڕێننەوە.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket