ئایین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هه‌مووان
بیروڕا 07:40 PM - 2015-04-01لانه كاشان
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاو‌دێر له‌ژێر دروشمی "ئایین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هه‌مووان" كۆنفرانسی دامه‌زراندنی رێكخراوی دابڕان-ی له شاری سلێمانی راگه‌یاندو تیایدا چه‌ندین پرۆفیسۆر و توێژه‌ر و ره‌خنه‌گر به‌شداریان كرد‌و چه‌ندین توێژینه‌وه‌ش له‌لایه‌ن رووناكبیران و كه‌سانی تایبه‌ت به‌و بواره پێشكه‌شكران.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر تاكه‌كان به‌ڕاستی و تێگه‌یشتنی ته‌واو له ئایینی پیرۆزی ئیسلام بیربكه‌نه‌وه، ئه‌وكات تێده‌گه‌ن كه ئه‌وه چه‌نده سوودی بۆ زۆرێك له كۆمه‌ڵگاكانی تریش هه‌یه نه‌ك بۆ كورد به‌ته‌نها كه ئێستا له بارودۆخێكی دژواردایه، هه‌ربۆیه رێكخراوێكی له‌وشێوه‌یه بۆ كورد زۆر گرنگه بوونی هه‌بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س به‌هه‌ڵه له واتای ناوی ئه‌و رێكخراوه تێگه‌یشتوون و كه‌وتوونه‌ته ره‌خنه‌گرتن له‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری له‌و رێكخراوه ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ش یان له نه‌شاره‌زاییانه له واتا‌و وشه‌ی كوردی و نه‌شاره‌زاییان له ئایینی پیرۆزی ئیسلام، یان رقی خۆیانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بوون، واته له‌رووی كه‌سییه‌وه ده‌ڕواننه كۆنفرانسه‌كه نه‌ك له‌ڕووی چۆنێتییه‌وه.
وه‌ك بینیشمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌فدێكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان سه‌ردانی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسه‌كه‌یان كرد‌و له رێگه‌ی گفتوگۆوه مانای رێكخراوه‌كه‌یان وه‌رگرت، له واتا‌و مه‌به‌ستی كۆنفرانس و رێكخراوه‌كه تێگه‌یشتن. هیوام وایه له رێگه‌ی یه‌كێتی زانایانه‌وه ئه‌و كه‌سانه تێبگه‌یه‌نرێن كه به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتوون و ره‌خنه‌یان گرتووه. له‌و ڕووه‌شه‌وه مه‌لا به‌ختیار پێی وتوون "ئایا هیچ كه‌سێك ده‌توانێت له‌بری كه‌سێكی تر نوێژ بكات و رۆژوو بگرێت؟؟ به‌ڵێ ئایین بۆ تاكه‌و دیموكراسیش بۆ هه‌مووانه..".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و وتانه‌ی مه‌لا به‌ختیاردا، منیش وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌م و ئه‌ڵێم "به‌ڵێ ئایین بۆ تاكه‌و دیموكراسیش بۆ هه‌مووانه".. هه‌ریه‌كێك له ئێمه ئاره‌زووی خۆمانه چ بیروباوه‌ڕێكمان هه‌بێت.. نوێژ بكه‌ین یان نه‌یكه‌ین.. ئه‌گه‌ر بیكه‌ین خۆمان پاداشته‌كه‌ی وه‌رده‌گرین و ئه‌گه‌ریش نه‌یكه‌ین خۆمان سزاكه‌ی وه‌رده‌گرین، هه‌ركه‌سێك و بیروباوه‌ڕێكی هه‌یه‌و مافی هیچ كه‌سێكی تر نییه، كه به‌زۆر بیه‌وێت مێشكی خه‌ڵكانی تر وه‌ك خۆی لێبكات و له‌خۆیه‌وه ره‌خنه له بیروباوه‌ڕی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بگرێت. نه‌ك بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئایینه‌كانی تریش و ته‌نانه‌ت به هه‌موو بواره‌كانی تری ژیانیش، به‌وپێیه‌ی سه‌ره‌تاییترین ئازادی مرۆڤ هه‌ڵبژاردنی بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌تی.
له كۆتاییشدا ئه‌و پرسیاره‌م لا دروستبووه، بۆچی ئه‌وه‌نده‌ی دژایه‌تی ئه‌و كۆنفرانس و بیره پێشكه‌وتووخوازانه‌یه كرا، ئه‌وه‌نده دژایه‌تی بیروباوه‌ڕی داعشییانه نه‌كراو هه‌وڵنه‌درا بۆ گه‌نجان روونبكرێته‌وه كه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌وان دووره له ئایینی پیرۆزی ئیسلام؟!
لانه كاشان
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27