riklam

یه‌كێتی به‌ یه‌كێتی ریزه‌كانی هێزی له‌بن نه‌هاتووی كوردستانه‌

بیروڕا 01:09 PM - 2015-03-31
سۆزان ئه‌نوه‌ر

سۆزان ئه‌نوه‌ر

سۆزان ئه‌نوه‌ر

باشترین وه‌ڵام بۆ ناحه‌زان و نه‌یارانی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو باڵ و جه‌مسه‌ره‌ به‌هێزه‌كانی ببنه‌ باسكێك و داكۆكی له‌ یه‌كریزیی ئه‌م حیزبه‌ خه‌باتگێڕه‌ مه‌زنه‌ بكه‌ن، له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 40 ساڵی پێشوودا یه‌كێتی توانیویه‌تی باز بدات به‌سه‌ر هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی رێگه‌ی خه‌باتی كوردایه‌تی و حیزبایه‌تی و پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ خۆی و هه‌وادارانی دروستبكات. ئه‌م كاره‌ چه‌نده‌ وابه‌سته‌ بووه‌ به‌ زیره‌كیی و كارامه‌یی و سه‌ركردایه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال كه‌ هه‌میشه‌ زامنی سه‌ركه‌وتن و یه‌كریزی حیزبه‌كه‌ بووه‌ به‌ هه‌مان ئه‌ندازه‌ وابه‌سته‌ بووه‌ به‌ رۆحی یه‌كپارچه‌ی هه‌ڤاڵانی تیكۆشه‌رمان له‌ مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرادیه‌تی و تیكڕا ئۆرگان و رێكخستن و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌م سۆنگه‌ وه‌ بروامان وایه‌ هه‌ر كاتێك ئه‌و رۆحی ته‌بایی و هه‌ڤاڵێتییه‌ زاڵ ببێت به‌سه‌ر ویستی ده‌سته‌گه‌ری و ناوچه‌گه‌ریدا ئه‌وا ئه‌ندامانی یه‌كیتی ده‌توانن كاری سه‌رسورهێنه‌ر و میژوویی و چالاكی گه‌وره‌و مه‌زن تۆمار بكه‌ن وه‌ك ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌رییه‌ی له‌ میژووی 40 ساڵه‌ی یه‌كیتیدا دۆست و دۆژمنی به‌ ئینساف شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه‌ حاڵی حازر داواكارین له‌هه‌موو هه‌ڤاڵانی به‌رێزمان كه‌ ئاگاداری هه‌ل و مه‌رجی ناسك و هه‌ستیاری كوردستان و ناوخۆی یه‌كێتی بن و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ نه‌ده‌ن خه‌ونی خراپی ناحه‌زانمان بێته‌ دی كه‌ رۆژگارێكه‌ خه‌ون به‌ لاوازی و په‌رته‌وازه‌یی ئه‌م حیزبه‌ شۆڕشگێره‌ مه‌زنه‌وه‌ ده‌بینن .خوایاربێ ئه‌م كاروانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ له‌به‌رخۆدان و چۆكدادان به‌ شكست و به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ زنجیره‌ی داهێنانی سیاسی و كه‌لتووری و ئابووری و پێشمه‌رگایه‌تی.

 


PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket