riklam

كۆڕه‌وه‌ یه‌ك ملیۆنیه‌كه‌.. نه‌هامه‌تییه‌كی تری گه‌لی كورد

کوردستان 11:51 AM - 2015-03-31
چه‌ندین رۆژ به‌پێ و به‌ برسێتی و سه‌رماوسۆڵه‌ سه‌دان كیلۆمه‌تریان بڕی

چه‌ندین رۆژ به‌پێ و به‌ برسێتی و سه‌رماوسۆڵه‌ سه‌دان كیلۆمه‌تریان بڕی

24 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆڕه‌وی یه‌ك ملیۆنی گه‌لی كورد روویدا كه‌ به‌ هه‌زاران خێزان ئاواره‌ی سنوری وڵاتی ئێران و توركیا بوون و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ به‌پێ و به‌ برسێتی و سه‌رماوسۆڵه‌ سه‌دان كیلۆمه‌تریان بڕی، چونكه‌ ژێرده‌سته‌یی و زوڵم و زۆرداری رژێمی به‌عسی له‌ناوچوویان قبوڵ نه‌بوو.


له‌و كۆڕه‌وه‌دا له‌تاو برسێتی و سه‌رماو سۆڵه‌، چه‌ندین منداڵ و ژن و پیاو و پیرو گه‌نج، گیانیانله‌ده‌ستداو به‌سه‌دان كه‌سیش توشی نه‌خۆشی بوون، ئه‌م كۆڕه‌وه‌ یه‌كێكی تربوو له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه‌ روبه‌ڕوی گه‌لی كورد بویه‌وه‌ به‌ڵام له‌وكاته‌دا هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی نه‌هاتنه‌ ده‌نگ جگه‌ له‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هاوكاری مرۆیی ناردو هه‌ریه‌ك له‌ ئێران و توركیاش هاوكاربوون و سنوره‌كانیان به‌ڕوی هاووڵاتیاندا كرده‌وه‌.


ئه‌م كۆڕه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌بوو كه‌ سه‌دام حسێنی له‌ناوچوو دوای راپه‌ڕینه‌كه‌ی 5-3-1991، ویستی هێرش بكاته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و داگیری بكاته‌وه‌ چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس به‌ ته‌واوی له‌هه‌رێم كۆتایی پێهاتبوو.


گه‌لی كورد له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی ژێر ده‌سته‌ییان قبوڵ نه‌بوو هاووڵاتیانی هه‌رسێ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك به‌ره‌و سنوری وڵاتی ئێران و توركیا رۆیشتن و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ له‌ سه‌رماو سۆڵه‌و به‌ پرسێتی له‌سه‌ر سنور مانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ دانوستاندن له‌نێوان به‌رپرسانی كوردو رژێمی به‌عس ئه‌نجامبدرێت و پاش ئه‌وه‌ رژێمی به‌عس به‌ته‌واوی كشایه‌وه‌.


PUKmedia  هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket