riklam

هۆله‌ندا.. كۆڕێك بۆ سه‌عدی پیره‌ سازده‌كرێت

ی.ن.ک‌‌ 08:20 PM - 2015-03-30
بارودۆخی ئێستای بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌

بارودۆخی ئێستای بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌

له‌ باڵه‌خانه‌ی ئه‌كادیمی زانكۆی ئوترێخت، ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ هۆله‌ندا كۆڕێكی تایبه‌تی به‌ ناونیشانی "ئێستاو داهاتووی كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌دا، شه‌ڕی دژه‌ تیرۆرو به‌رپرسیارییه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی" بۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌برد.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ كۆڕه‌كه‌، به‌ختیار به‌كر نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ هۆله‌ندا راگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌ ره‌سمییه‌كه‌ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ بۆ هۆله‌نداو پاش به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسێكی فراوان سه‌باره‌ت به‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رۆژی 29-3-2015 له‌ باڵه‌خانه‌ی ئه‌كادیمی زانكۆی ئوترێخت، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه‌ سیاسی و رێكخراوه‌ كوردییه‌كانی هۆله‌نداو رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ره‌وه‌ندی كوردی، كۆڕێك بۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ به‌ڕێوه‌چوو. كه‌ تیایدا سه‌ید عه‌لی به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی هۆڵه‌ندا به‌ناوی ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی له‌و وڵاته‌ به‌خێرهاتنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و ئاماده‌بووانی كردو ئامانجی كۆڕه‌كه‌شی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌.

پاشان سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ سوپاسی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی كرد بۆ رێكخستنی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كوردی و له‌ ده‌ستپێكی بابه‌ته‌كه‌شیدا، به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مێژوو، بارودۆخی ئێستای بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌و زانستییانه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر كردو شرۆڤه‌ی بۆ ئاستی هاوكارییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌، په‌یوه‌ندی ناوخۆیی، په‌یوه‌ندی هه‌رێم و ناوه‌ند، كێشه‌ی بودجه‌و موچه‌ی هاووڵاتیان و چه‌ندین بابه‌تی هه‌نوكه‌یی و چاره‌نووساز كرد.

هه‌روه‌ها كۆڕه‌كه‌ به‌ پرسیارو سه‌رنج و تێبینی ئاماده‌بووان، كه‌ به‌شێكیان نوێنه‌رانی پارت و رێكخراوه‌ كوردییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ بوون، كۆتایی پێهات.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket