riklam

فڕۆكه‌ سودانیه‌كه‌ نه‌كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌

جیهان 11:32 PM - 2015-03-29
سودان ته‌نها 3 فڕۆكه‌ی هه‌یه‌

سودان ته‌نها 3 فڕۆكه‌ی هه‌یه‌

له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نگرانی حوسیه‌كان وێنه‌ی فڕۆكه‌وانێك بڵاوكرایه‌وه‌ گوایه‌ ، سه‌ربه‌هێزی ئاسمانی سودان بێت و دوای كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حوسیه‌كانه‌وه‌ له‌یه‌مه‌ن ده‌ستگیركرابێت، به‌ڵام حكومه‌تی سودان ره‌تیكرده‌وه‌.

عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی سودان  له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌: ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌راستیه‌وه‌و  هیچ كام له‌و سێ فڕۆكه‌ی هێزی ئاسمانی سودان نه‌كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ كه‌ له‌ خاكی ئیماراته‌وه‌  به‌شداری هێزی هاوپه‌یمانی  بۆ پشتیوانی شه‌رعیه‌تدان به‌حكومه‌تی یه‌مه‌ن بۆردومانی حوسیه‌كان ده‌كه‌ن.

هێزی ئاسمانی وڵاتی سودان ته‌نها سێ فڕۆكه‌ی هه‌یه‌، و هه‌رسێ فڕۆكه‌كه‌ش به‌شداریی گه‌رده‌لوولی پێداگری ده‌كه‌ن  دژ به‌ حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن.

 

 

PUKmedia   ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket