یه‌كێتی به‌شداری كۆنفرانسێكی فراوان ده‌كات
ی.ن.ک 08:02 PM - 2015-03-29سه‌عدی پیره له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و سه‌رۆكی پارتی كاری هۆڵه‌ندی كۆده‌بێته‌وه
رۆژی 28-3-2015 له شاری زڤۆڵه له وڵاتی هۆله‌ندا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی یاوه‌ری به‌شداری كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به ئێستا‌و داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كرد‌و پێشنیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژیش به‌جیا له زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و سه‌رۆكی پارتی كار‌و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵا له‌سه‌ر ئاستی هۆله‌نداو ئه‌وروپاو وڵاتانی عه‌ره‌بی، كه ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه بوون، كۆبووه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ختیار به‌كر نوێنه‌ری یه‌كێتی و یه‌كێك له ئاماده‌بووانی كۆنفرانسه‌كه‌و یاوه‌ری سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، به‌گرنگییه‌وه باسی له دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌عدی پیره ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: له ته‌واوی كۆبوونه‌وه‌كان زۆر به‌ڕێزه‌وه باس له رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه كرا‌و هه‌مووان پێ‌داگر بوون له به‌رده‌وامی پشتیوانی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژ به داعشدا.
وتیشی: كۆنفرانسی ئێستا‌و داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن پارتی كاری هۆله‌ندی و بلۆكی سۆسیال دیموكراته‌كانی ئه‌وروپا، به هاوكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چووه.
جێی باسه، كۆنفرانسه‌كه له ئاستێكی باڵادا به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا چه‌ندین وتار‌و بابه‌تی گرنگ و هه‌ستیار پێشكه‌شكران. كه له سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له بێرت كونده‌رس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆله‌ندا، وتارێكی گرنگی پێشكه‌شكردو باوه‌ڕی ئه‌وه‌ی نیشاندا كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌بێت درێژه به له‌ناوبردنی داعش بدرێت، هاوكات ده‌بێت بیر له چاره‌سه‌ری سیاسیش بۆ كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی ناوچه‌كه‌ش بكرێته‌وه. هه‌روه‌ك له بڕگه‌كانی تردا، دیدریك سه‌مسۆن سه‌رۆكی پارتی كار‌و چه‌ند میوانێكی تایبه‌ت كه له‌چه‌ند وڵاتێكی جیاوازه‌وه هاتبوون، وتار‌و بابه‌تیان پێشكه‌شكرد.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش یه‌كێكبوو له‌و پارته سۆسیال دیموكراتانه‌ی وه‌كو تاكه هێز له كوردستان، عیراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بانگهێشتی كۆنفرانسه‌كه كرابوو، كه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره تیایدا دوو بابه‌تی گرنگی پێشكه‌شكرد.
بابه‌تی یه‌كه‌م سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژه تیرۆر‌و داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بوو، كه تیایدا شیكارییه‌كی وردبینییانه‌و ئه‌كادیمی بۆ تیرۆر‌و تیرۆریزم كرد. له بابه‌تی دووه‌میشدا كه په‌یوه‌ندی به رۆڵی توركیا له ناوچه‌كه‌و پرۆسه‌ی ئاشتی له‌و وڵاته‌دا هه‌بوو. ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی توانی سه‌رنجی ئاماده‌بووان رابكێشێت، له‌وباره‌یه‌شه‌وه به‌ختیار به‌كر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بابه‌ته‌كانی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره توانی ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بووان، هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێك سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، بارودۆخی تونس و پێگه‌و ره‌وشی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێشكه‌شكران و قسه‌و باسێكی زۆریان له‌باره‌وه كرا.
نوێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی له هۆله‌ندا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له ته‌واوی كۆبوونه‌وه‌كانیشیدا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به ئاماده‌بوونی به‌ختیار به‌كر نوێنه‌ری یه‌كێتی له هۆله‌ندا به‌ڕێوه‌چوون، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆله‌نداو باقی دیبلۆماتكارو به‌رپرسه باڵاكان، شیكاری بۆ دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی دژه تیرۆر‌و بارودۆخی ئاواره‌كان ده‌كردو داوای لێده‌كردن هاوكارییه‌كانیان فراوانتر بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته‌كردنیش بوو له ته‌واوی دیدار‌و كۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌كاندا، رۆڵی ئه‌رێنی سه‌رۆك مام جه‌لال له عیراقی نوێداو له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد دا له‌بیر نه‌كراوه‌و هه‌میشه به چاوی ڕێزه‌وه سه‌یرده‌كرێت.
كۆنفرانسه‌كه كه له كه‌شێكی پڕ دیالۆگی به‌بایه‌خ و هه‌نوكه‌ییدا، دوای چه‌ندین سه‌عات كۆتایی پێهات و وه‌فدی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پارتی كار‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای كۆنفرانس به‌ڕێكران و سوپاسی ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ی یه‌كێتیش كرا له به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنی كارای له كۆنفرانسه‌كه‌و پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌كانی به سه‌ركه‌وتوویی.
جێیی باسه، هه‌ریه‌ك له شێخ شه‌ماڵ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه، ئازاد خالید به‌رپرسی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان، سه‌ید عه‌لی به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی هۆله‌نداو فارس به‌رپرسی به‌شی رێكخستن له كۆمیته‌ی هۆله‌ندا ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه بوون.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28