riklam

سعودیه‌.. توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌زیادبووندایه‌

جیهان 07:32 PM - 2015-03-29
 تائێستا (421) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

تائێستا (421) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

له‌ وڵاتی سعودیه‌ تائێستا (421) كه‌س به‌هۆی ڤیرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌ی توشبووانیش گه‌یشتووه‌ته‌ (970) كه‌س.

ماڵپه‌ری CNN بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاتی سعودیه‌ ئاشكرایكردووه‌ تائێستا (421) كه‌س له‌و وڵاته‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها (970) كه‌سیش وه‌ك هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ ناویان تۆماركراوه‌و له‌ژێر چاودێری وردی ته‌ندروستیدان.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودیه‌، ژماره‌ی توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌ڵكشاندایه‌و له‌ مانگی حوزه‌یرانی (2012)یشه‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌وجۆره‌ ڤایرۆسه‌یه‌ له‌و وڵاته‌، تائێستا (421) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش جێگه‌ی مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، به‌وپێیه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیان له‌ وڵاتانی جیهانه‌وه‌ روو له‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه‌ ئه‌گه‌ری زیاتر ته‌شه‌نه‌كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌وجۆره‌ ڤایرۆسه‌ ده‌كرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێوشوێنی پێویستی گرتووه‌ته‌به‌ر له‌ سنوره‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌و به‌رده‌وام تیمی تایبه‌تی ته‌ندروستی چاودێری هاووڵاتیان و ئه‌و میوانانه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ رووده‌كه‌نه‌ سعودیه‌.

PUKmedia   س/ CNN

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket