ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی
بیروڕا 07:26 PM - 2015-03-29.
پاش به‌ربڵاوبوونی ته‌كنه‌لۆژیاو داگیركردنی به‌شێكی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك، كۆمه‌ڵگا رۆژئاوایی و رۆژهه‌ڵاتییه‌كان و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له دراوسێكانی هه‌رێمی كوردستانیش، بیریان له‌وه كرده‌وه كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوان و پێشگیریكردن له ڕوودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو، سانسۆر بخه‌نه سه‌ر تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و به‌شێكیشیان فلته‌ر بكه‌ن.
گرینگیی سانسۆركردنی به‌شێك له ماڵپه‌رو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، پێویستیی ئه‌وه دێنێته كایه‌وه كه سه‌رباری له‌به‌رچاوگرتنی ئازادیی تاكه‌كه‌سی و نادیده‌نه‌گرتنی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی، لێ له هه‌موو بارێكدا وا ده‌خوازێت هێزه ته‌ناهییه‌كان رێگا به هیچ گرووپ و كه‌س و لایه‌نێك نه‌ده‌ن ئاسایشی نیشتمانی بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
ئێستا كه هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی هه‌ستیاردایه، پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و به تایبه‌تیش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هه‌رچی زووتر بیر له دامه‌زراندنی تیمێكی شاره‌زای ئای تی و ئینته‌رنێت بكه‌نه‌وه.
سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان (سۆسیال میدیا)، بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌كار ده‌هێندرێن و زۆر جاریش به هۆی خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه، گرفت و ئاریشه‌ی گه‌وره دروست بوون و چاره‌كردنیان ئه‌سته‌م بووه.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه، ده‌كرێ كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی گه‌یاندنی وه‌ك مۆبایل، هاوكاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بن و نه‌هێڵن بۆ ئامانجی گرووپ و تاقمێكی توندڕه‌و، ته‌كنه‌لۆژیا به گشتی بفۆزرێته‌وه.
بایه‌خی دامه‌زراندنی ئه‌و تیمه شاره‌زایه له‌وه‌دایه، ڕه‌نگه له ڕێگه‌ی سانسۆركردن و سه‌رنجدان له پێگه‌ی جیۆگرافی و دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌ندێك جار بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیی خه‌ڵكیش هه‌ڕه‌شه‌ن، وا ده‌كات شوناسی تۆمه‌تباران زیاتر لای هێزه ئه‌منییه‌كان ڕوون بێت و به ئاسانیش ده‌ستیان پێیان بگات.
بیریشمان نه‌چێت، ئه‌ركی هێزه ته‌ناهییه‌كان پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیانه و ده‌شێ به چاودێریكردنی ئه‌كاونت و ئای پی ئه‌دره‌سی ئه‌وانه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن، زیاتر دۆخی ئه‌منی بخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵه‌وه و جڵه‌وی بكه‌ن.
گه‌ر دوور نه‌ڕۆین، هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕاپۆرتێك كه له تۆڕی هه‌واڵی (بی‌بی‌سی)ـدا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كات، به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی گه‌یاندن گه‌وره‌ترین گیروگرفتی بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دروست كردووه، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه بۆ دیاریكردن و بنبڕكردنی تیرۆریزم، هه‌وڵی جیدی‌تر گه‌ره‌كن.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی ئه‌ورووپا (ڕۆب واینڕایت)، هۆشداریی داوه كه به هۆی ناوچه شاراوه‌كانی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندییه (ئینكریپت) به‌شفره‌كراوه‌كانه‌وه كاری چاودێریكردنی گومانه تیرۆریستییه‌كان سه‌ختتر بووه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا (واینڕایت) ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه داعش نزیكه‌ی (٥٠) هه‌زار ئه‌كاونتی تویته‌ری هه‌یه كه ڕۆژانه (١٠٠) هه‌زار كورته‌نامه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه‌یش وای كردووه كه زیاتر له جاران پۆلیسی ئه‌ورووپا بایه‌خ به ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی بدات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش، ده‌زگاكانی ئاساییشی ئه‌ورووپا سه‌رقاڵی دروستكردنی یه‌كه‌یه‌كی ئینته‌رنێتین بۆ ناسینه‌وه و سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌ر، ئه‌كاونت و ڕێكخراوانه‌ی ناو ئینته‌رنێت كه گومانی تیرۆریستییان لێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها داوایش ده‌كه‌ن یاساكانی ته‌كنۆلۆژیا له‌به‌ر كه‌موكورتییان ئاڵۆگۆڕیان به‌سه‌ردا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ئاسایش مۆڵه‌تیان هه‌بێت بتوانن چاودێریی هه‌موو به‌شه‌كانی ئینته‌رنێتی جیهان و، ته‌نانه‌ت چاودێریی گومانه تیرۆریستییه‌كانیش بكه‌ن.
به‌وپێیه‌ش كه ئامێره‌كانی كۆمپانیاكانی ته‌كنۆلۆژیا ڕێگا به به‌كارهێنه‌رانیان ده‌ده‌ن بتوانن په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌شفره بكه‌ن، كه دیارترینیشیان به‌كارهێنانی ئه‌پڵیكه‌یشنی به‌شفره‌كردنه، بۆیه پێویستی و ئه‌ركی هه‌نووكه‌ییه، هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاودێری و سانسۆركردنی ئینته‌رنێت و هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن پێك بهێنن، كه ده‌توانرێ له ڕێگه‌یه‌وه حاڵه‌تی تاوان كه‌متر بكرێته‌وه و پێشگیری له زۆر كرده‌ی تیرۆریستیش بكرێت.
ئومێد بابان
[email protected]
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23