riklam

كانتۆنی جزیرە سوپاسی هەڵوێست و پشتیوانیەكانی یەكێتی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 07:22 PM - 2015-03-29
وەفدێكی كانتۆنی جزیرە لەسلێمانیە

وەفدێكی كانتۆنی جزیرە لەسلێمانیە

ئەمڕۆ 2015/3/29 وەفدێكی كانتۆنی جەزیرە سەردانی ئەنجومەنی ناوەندیان كرد.

لەدیدارێكدا كە هەریەك لە زوبێر عوسمان و چێنەرعەلی جۆڵا جێگرانی سكرتێرو لەتیف نێروەیی بڕیاردەری ئەنجومەن ‌و چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی ناوەندی ئامادەی بوون، عادل موراد سكرتێری ئەنجومەن وێڕای بەخێرهاتنی وەفدی میوان باسی لەدواین پێشهاتەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە كرد، بەگرنگیەوە باسی هەنگاوە دیموكراتی و دیپلۆماسیەكانی لەرۆژئاوای كوردستان كرد.

سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەكانی لەرۆژئاوای كوردستان كردو ئاماژەی بەوەدا، سەركەوتنەكان لەڕووی ئەمنی و دیموكراسی و چەسپاندنی مافەكانی گەلی كورد لەرۆژئاوا، هۆكارێكی گرنگن بۆ پرۆسەی دیموكراسی لەپارچەكانی تری كوردستان.
عادل موراد بەگرنگیەوە باسی لەكرانەوەی دیپلۆماسی بەڕووی ناوچەكەو جیهان و ناساندنی دۆزی رەوای كورد لەرۆژئاوا كرد، ئەو قۆناغانەی كەپێیدا تێپەڕیون لەدامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارەوانیەكانیشی بەگرنگ وەسف كرد.

سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی پشتیوانی و پشتگیری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیشی دووپاتكردەوە بۆ ئەو هەنگاوە دیموكراتیانەو بەهەموو شێوەیەك دەستێوەردان‌ و دەستخستە ناو بارودۆخی سیاسی لەلایەن هەر هێزولایەن دەوڵەتێكەوە، بەمەبەستی گۆڕینی هاوكێشەی سیاسی لەرۆژئاوا رەتكردەوە وتیشی:گەلی كورد لەرۆژئاوای كوردستان ئازادن لەهەڵبژاردنی هەرهێزو لایەنێك كەبەشێوەیەكی دیموكراتیانە نوێنەرایەتیان بكات لەناوخۆو لەدەرەوەشدا.

داواشیكرد گفتوگۆكان لەنێوان هێزو پارتە سیاسیەكان لەرۆژئاوا بەئاڕاستەی لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی باڵای گەلی كوردستان بێت ‌و بەرژەوەندی هەموو پێكهاتە ئایینی ‌و نەتەوەییەكان و  قوربانیدانی هێزە سەرەكیەكان لەبەرچاوبگرێت.

لەلای خۆشیەوە، دكتۆر عەبدولكەریم عومەر وەزیرەی دەرەوەی كانتۆنی جەزیرە خوشحاڵی خۆی دەربڕی و سوپاسی هەڵوێست و پشتیوانیەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەگشتی و ئەنجومەنی ناوەندی بەتایبەتی كرد لەئاستی هەموو پێشهاتەكاندا وتی:سەركەوتنی پرۆسەی دیموكراسی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەكان، رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر پارچەكانی تری كوردستان.

ئاماژەی بەوەدا، مەترسی داعش و ئەو سەركەوتنانەی بەسەر ئەو گروپە تیرۆرستیە بەدەستهات لەكۆبانی، شەنگال، كەركوك ‌و بەرەكانی تر، هۆكارێكی گرنگ بوو بۆ یەكخستنەوەی ریزەكانی گەلی كورد.

وەزیری دەرەوەی كانتۆنی جەزیرە ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان دەرگایان واڵایە لەبەردەم هەموو ئەو پارت و لایانانەی كە باوەڕیان بەخەباتی سیاسی و دیموكراسی هەیە لەرۆژئاوا، ئامادەی گفتوگۆی راستەقینەشن لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی سوریا، بەدەر لەهەر دەستێوەردان و خۆسەپاندنێك بەئاڕاستەی رێگریكردن لەكەلێن خستنە نێو پرۆسەی دیموكراسی لەرۆژئاوای كوردستان.

هاوكات، جێگرانی سكرتێری ئەنجومەن بیروبۆچون‌و تێڕوانینی خۆیان سەبارەت بەبارودۆخی ئێستای رۆژئاواو روانینیان بۆ پرسە گرنگەكان و شێوازی مامەڵكردن لە گەڵیاندا بەڕاشكاوانە دەربڕی.

 PUKmedia

 

3221162932015_51.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket