riklam

سه‌ركرده‌ی كه‌تیبه‌ی عه‌قه‌به‌ كوژرا

جیهان 07:11 PM - 2015-03-29
ده‌ستی له‌ په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر مۆزه‌خانه‌ی باردۆ  هه‌بووه‌

ده‌ستی له‌ په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر مۆزه‌خانه‌ی باردۆ هه‌بووه‌

له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی تونسه‌وه‌ له‌ ئۆپراسیۆنێكدا سه‌ركرده‌ی كه‌تیبه‌ی عه‌قه‌به‌یان له‌ناوچه‌ی سه‌یدیه‌ كوشتووه‌.

محه‌مه‌د عه‌لی عه‌روی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندوه‌: له‌ ئۆپراسیۆنێكی ئه‌منیدا  هه‌ریه‌ك له‌ لوقمان ئه‌بو سه‌خه‌ڕی سه‌ركرده‌ی كه‌تیبه‌ی عه‌قه‌به‌ و نۆ چه‌كداری تر له‌ ناوچه‌ی سه‌یدیه‌ی سه‌ربه‌پارێزگای قه‌فسه‌ له‌ناوه‌ڕاستی خۆرئاوای تونس كوژراون.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌: هۆكاری كوژرانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ و نۆ تیرۆرسته‌كه‌ی كه‌تیبه‌ی عه‌قه‌به‌ بۆ په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر مۆزه‌خانه‌ی باردۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌له‌ 18-3-2015 كوژراوو بریندارێكی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

محه‌مه‌د عه‌لی عه‌روی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری بووه‌و ئه‌و نۆ چه‌كداره‌ی كه‌له‌گه‌ڵ لوقمان سه‌خه‌ڕ كوژراون ، له‌مه‌ترسیدارترین توندڕه‌وه‌كانی  كه‌تیبه‌ی عه‌قه‌به‌ن.

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket