riklam

دوو به‌رپرسی باڵا سه‌ردانی عیراق ده‌كه‌ن

عیراق 06:47 PM - 2015-03-29
بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌یه‌كه‌یه‌

بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌یه‌كه‌یه‌

به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا سه‌ردانی عیراق ده‌كه‌ن.

له‌ دوو راگه‌یه‌ندراوی جیادا نوسینگه‌ی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌: كه‌ سبه‌ینێ دوو شه‌ممه‌ 30-3-2015 هه‌ریه‌ك له‌ بانكی مۆن ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و جۆن بینه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا سه‌ردانی عیراق ده‌كه‌ن و له‌بارودۆخی ناوچه‌كه‌ ده‌كۆڵنه‌وه‌.

هه‌ربه‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوانه‌: ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ باڵایه‌ سه‌ردانی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كه‌ن و پێده‌چێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی تر له‌ به‌رپرسانی باڵای عیراق دیدار بكه‌ن و له‌باردودۆخی عیراق بكۆڵنه‌وه‌.

 

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket